شه‌ڕ به‌ زووی کۆتایی دێت /ڕۆژئاوا ئاماده‌ی کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کانن

سه‌رۆک کۆماری سووریا جه‌ختی کرد که‌ به‌ زوویی شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتایی پێ دێت و ئه‌م وڵاته‌ بۆ پێگه‌ی ڕابردووی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی کوه‌یتی شاهد وتی: به‌ زوویی شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆریسته‌کان کۆتایی پێ دێت و گه‌مه‌ی سیاسی ده‌گۆڕدرێت و سووریا ڕۆڵی عه‌ره‌بی خۆی دیسان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان له‌ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چاکه‌ له‌ خراپه‌ له‌ یه‌کتر جیا نه‌کاته‌وه‌ ئه‌م دۆخه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ساز بکات.

ئه‌و زیادی کرد: بۆچوونی کوه‌یت و مێدیاکانی به‌ نیسبه‌ت سووریا باش بووه‌. شێخ سه‌باح که‌سێکی ڕێزداره‌ که‌ ئاگاداری مه‌ترسی سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی بووه‌.

ئه‌سه‌د وتی: ئێمه‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی سووریامان له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد کردووه‌ و له‌ خه‌ڵکی خۆمان به‌رگری ده‌که‌ین، به‌ زوویی یاسای سووریا له‌ هه‌موو ئه‌م وڵاته‌ جێبه‌جێ ده‌بێت و ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ بست له‌ خاکی خۆمان له‌ ده‌ست ناده‌ین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی ڕۆژئاوا په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه‌ و زۆربه‌یان ئاماده‌ن که‌ باڵوێزخانه‌کانیان له‌ سووریا بکه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه‌.

News Code 22144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =