سه‌رۆک کۆماری به‌رهه‌م ساڵح و تیره‌ نەپێکراوەکەی ئه‌مریکا

به‌ ڕوانین له‌ سیاسه‌تی به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق تێده‌گه‌ین که‌ ئه‌و به‌رده‌وام له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نگاوی دروستی هه‌ڵگرتووه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕامین حسه‌ین ئابادیان: پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارلمان و سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ سه‌ر ڕێچکه‌ی دروستی خۆی دایه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ وڵاتانی بیانی له‌ دوای ئاژاوه‌گێڕی له‌ عێراقن تاکوو سه‌رکه‌وتوو نه‌بن.

نوێنه‌رانی عێراق دوێنێ شه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد له‌ پارلمانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح که‌ به‌ربژێری یه‌کێتی نیشتمانی بوو، ده‌نگیان پێدا و به‌م شێوازه‌ بووه‌ سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌م وڵاته‌.

هه‌ڵبه‌ت پێشتریش گرووپه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاند بوو که‌ ده‌نگ به‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ له‌ کورده‌کان داوایان کردبوو که‌ به‌ یه‌ک کاندیده‌وه‌ به‌شداری پڕۆسه‌که‌ بکه‌ن به‌ڵام دواجار چه‌ندین به‌ربژاری کورد به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگ دانیان کرد.

به‌رهه‌م ساڵح ئه‌زموونی سیاسی زۆری هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی ناوچه‌یی و جیهانی زۆر باشی له‌گه‌ڵه‌. ئه‌و له‌ ۲۰۰۱وه‌ تاکوو ۲۰۰۴ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بووه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ۲۰۰۴ جێگری یه‌که‌می ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو، جێگری نوری مالکی له‌ نێوان ۲۰۰۶ بۆ ۲۰۰۹ بوو، وه‌زیری پلان دانان له‌ ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو له‌ ساڵی ۲۰۰۵.

ئه‌و تاکوو ئه‌و ڕاده‌ له‌ ناو کورد ده‌نگی دایه‌وه‌ و خۆشه‌ویست بوو که‌ پێیان ده‌وت دوکتوری نیشتمان. زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان لایان وابوو که‌ پارتی به‌ گرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ سیستمی سیاسی خۆی بدات و بۆ مه‌به‌ستی حزبی به‌ کاری بێنێت، هه‌ر بۆیه‌ زۆر که‌س له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح بوو.

به‌رهه‌م ساڵح که‌سێکه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ دوای ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ناکۆکی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌رچی زووتره‌ به‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ هۆی ئه‌زمونی باشی به‌رهه‌م ساڵح له‌ ساحه‌ی سیاسی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌‌غدا به‌ نزم ترین ئاست بگات.

له‌ ڕووی سیاسیه‌تی ده‌ره‌کیشه‌وه‌ زۆر ڕوونه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح چ ڕوانگه‌یه‌کی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی سیاسی عێراق بووه‌ بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌کان. 

هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌یه‌ و به‌رده‌وام سپاسی ئێرانی کردووه‌ که‌ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌کان کردووه‌. به‌رهه‌م ساڵح دژی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر ئێرانه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا وتی: من وه‌ک شارۆمه‌ندێکی عێراقی ده‌ڵێم ئێرانییه‌کان کاتی شه‌ڕ له‌ دژی سه‌دام باوشیان بۆ ئیمه‌ کرده‌وه‌. بۆیه‌ گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئێمه‌ هاوخه‌مین له‌گه‌ڵ ئه‌وان و نامانه‌وێت ئازار به‌ خه‌ڵکی ئێران بگات. گه‌ماڕۆکان له‌ سه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر عێراق ده‌بێت و ئه‌مه‌ ته‌نیا گه‌ماڕۆدانی ئێران نییه‌. بۆ عێراق نابێت پشتیوانی له‌ ئێرانی دراوسێی بکات که‌ په‌یوه‌ندی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی زۆریشی له‌گه‌ڵ هه‌یه‌.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ پڕۆسه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش و پشتیوانی ئێران له‌ عێراقییه‌کان چه‌ندین جار سپاسی یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانی کردووه‌، به‌ تایبه‌ت یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ که‌سێکی نزیک له‌ خۆی ببێته‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڵام له‌م پڕۆسه‌یه‌ شکستی هێنا و نه‌یتوانی که‌سێ دیرایکراوی خۆی بکاته‌ سه‌رۆک کۆمار و ناچارن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ئیش بکه‌ن. ڕاپۆرته‌ان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ کاتی پڕۆسه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح به‌ ئه‌مریکاییه‌کانی وتووه‌ که‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت پڕۆسه‌ییه‌کی عێراقی و ناوخۆییه‌ و ئه‌وان نابێت ده‌ستێوه‌ردانی تێدا بکه‌ن.

ئه‌گه‌رچی زۆر لایه‌ن له‌ سه‌ر سه‌رۆک کۆماری به‌رهه‌م ساڵح کۆک بوون به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پارتی سوور بوو له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق دوای شکست له‌ ڕیفراندۆم له‌ ده‌ست بگرێت که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌م حزبه‌ کوردییه‌ که‌سایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح کێبه‌رکێکه‌ی برده‌وه‌.

وه‌ک دیاریشه‌ سه‌رۆک کۆماری به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌توانێت ببێته‌ هۆی ئارامی و پێشکه‌وتنی وڵاتی عێراق.

News Code 22143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =