کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ڕاده‌ست کردنی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ به‌ سووریا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ به‌ سووریا لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند ئه‌م کاره‌ ئاڵۆزکردنی مه‌ترسیداری ناکۆکییه‌کانه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ به‌ سووریا لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند ئه‌م کاره‌ ئاڵۆزکردنی مه‌ترسیداری ناکۆکییه‌کانه‌.

هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ هێشتا ناتوانن هه‌واڵی ناردنی مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ بۆ سووریا پشت ڕاست بکه‌نه‌وه‌ و هیوادارن که‌ ئه‌مه‌ ڕوو نه‌دات چون ئه‌مه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ و دبێته‌ هۆکارێک که‌ ده‌یسه‌ڵمێنێت ڕووسیا له‌ دوای ناکۆکی له‌ سووریایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له‌ ڕاهێنانی سوپای سووریا به‌ مووشه‌کی ئێس ۳۰۰ هه‌واڵی دا و وتی: ناردنی ئێس ۳۰۰ بۆ سووریا کۆتایی پێهاتووه‌.

سێرگئی شۆڤیگۆ وتی: شاره‌زایانی ڕووسیا چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئێس ۳۰۰ به‌ سوورییه‌کان له‌ ۳ مانگدا فێر ده‌که‌ن. پڕۆسه‌ی ناردنی ئێس ۳۰۰ بۆ سووریا له‌ ۴۹ به‌شدا کۆتایی پێهاتووه‌.

مسکۆی له‌ دوای که‌وتنه‌ خوارده‌وه‌ فڕۆکه‌یه‌کی له‌ میانه‌ی هێرشه‌که‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریا به‌ڵێنی دا که‌ سیستمی ئێس ۳۰۰ بۆ سووریا بگوازێته‌وه‌.

News Code 22141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =