سەفەر بۆ گەردوون مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکاتەوە

لێکۆڵینەوەکانی ناسا نیشانی دەدات کێشە گەدە، ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە و خێرا بوونەوەی ڕەوتی پیری لە گرنگترین لەمپەرەکانی سەفەر بۆ قوولاییەکانی گەردوونە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیوز، یەکێک لە لەمپەرە سەرەکییەکانی سەفەر بۆ قووڵاییەکانی گەردوون کێشەی جیدیی گەدەیە.

لێکۆڵەرانی ناسا تێگەیشتوون ئەگەر مرۆڤ لە سەفەر بۆ مڕیخ یا گۆیوە دوورەدەستەکان بکەوێتە بەر پەلاماری تیشکە گەردوونییەکان، ئەگەری هەیە خەساری زۆر بگاتە گەدە و ڕێخۆڵەیان کە پاشهاتی درێژخایەنی بە دواوە دەبێت بۆیان.

ئەگەری هەیە گەردوون پێوەکان تووشی کێشەگەلێک ببن کە ببێتە هۆی مەرگیان وەکوو نەتوانین لە وەرگرتنی مادە باشەکان یا تەنانەت تووشی شێرپەنجە ببنەوە.

کەماڵ داتا لێکۆڵەری باڵای ناوەندی لێکۆڵینەوە پسپۆڕییەکانی ناسا لە زانکۆی جۆرج تاون دەڵێت: بە تەکنۆلۆژیای ئێستا ئەستەم بتوانرێت گەردوون پێوەکان لە بەرانبەر تیشە گەردوونییەکان بپارێزرێت.

News Code 22139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =