لاهە حوکمی بە هەڵوەشانەوەی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران دا

دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهە لە لێکدانەوەی سکاڵای یاسایی ئێران لە دژی ئەمریکا، وێرای پشت ڕاست کردنەوەی شیاوێتی ئەو دیوانە، حوکمی بە هەڵوەشانەوەی تەنگەژە داسەپاوە ماڵی و بازرگانییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران دا.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەری ڕێکخراوت نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگەی لاهە پاش لێکدانەوەی بەرگرینامەی نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە سکاڵای تاران لە واشنتۆن ڕایگەیاند کە ئەوە دادگەیە توانا و شیاوێتی پێداچوونەوە بەو سکاڵایەی هەیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی سکاڵانەمەیەکی  سەبارەت بە ناکۆکیی هاوپەیوەند بە سەرپێچکاریی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە پەیمانی موەدەت وەک پەیمانێکی ئابووری و یاسایی کۆنسولخانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکا کە رۆژی ١٥ی ئەگێستی ١٩٥٥ (٢٣ی گەلاوێژی ١٣٤٤) لە لایەن دوو وڵاتەوە واژۆ کرا و لە ١٦ی ژوئەنی ١٩٥٧ (٢٦ی جۆەردانی ١٣٤٦) چووە قۆناغی جێبەجێ کردن، ئاراستەی دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهەی کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی (١٦ی جووڵای ٢٠١٨ی زایینی) ڕایگەیاند کە ئێران بە هۆی "پێشێل کردنی پەیمانی موەدەت و پەیوەندی ئابووری و یاسایی کۆنسولخانەیی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ساڵی ١٩٥٥" لە دژی ئامریکا سکاڵای تۆمار کردووە و کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پێیە سکاڵانەمەیکی ئاراستەی نووسینگەی "دیوانی لاهە" کردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سکاڵانامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بیانووی لە قەڵەمدانی ئێران بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریزم (هەڵوێستێک کە ئێران بە توندی ڕەتی دەکاتەوە) کۆمەڵێک هەنگاوی جێبەجێکاری و یاسادانەرانەی گرتۆتە بەر کە بە کردەوە کاریگەریان لە سەر بەرژەوەندی و داراییەکانی ئێران و ڕێکخراوگەلی ئێرانی لەوان بانکی ناوەندیی ئێران داناوە و ئەو کارە بە پێچەوانەی پەیمانی موەدەتە کە لە رێگەی یاساییەوە لە دژی ئێران داسەپاوە.  

لە بەشێکی دیکەی سکاڵانامەکەدا هاتووە کە بە هۆی حوکمی دادگاگەلی ئەمریکی و بە پاگەندەی دەست هەبوون و هاوبەشیی ئێران لە هەڵمەتی تیرۆریستی لە دەرەوەی خاکی ئەمریکا، حوکمی  ٥٦ ملیارد دۆلار غەرامەیان لە دژی ئێران دەرکراوە.

لە دوای ئەو سکاڵایە، دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهە لە بەرواری ٢ی گەلاوێژ لە نامەیەکی فەرمی بۆ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دایە واشنتۆن کە خۆ ببوێرێت لە هەر هەنگاوێکی نوێ و داوای لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی کرد کە دەبێ لە بابەتی پرسی کێشە لە سەری گەڕانەوەی گەمارۆکان، بە جۆرێک بجووڵێنەوە کە حوکمی داهاتووی ئەو دیوانە کە ٢٧ی ئەگێست (٥ی خەرمانان) دەردەکرێت، ناکارامە نەکات.

ئەو دادگەیە لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی فەرمانی دا کە ئەمریکا گەمارۆگەلێک کە دەبنە هۆی بەرتەسک بوونی گواستنەوەی ئاسمانیی ناسەربازیی بۆ ئێران و هەروەها گەمارۆگەلێک کە دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم گەیشتنی کاڵاگەلی مرۆڤ دۆستانە و لەوان بەروبوومی کشتوکاڵی، دەرمانی و ... بە ئێران، هەڵوەشێنێتەوە.

وێنەیەک لە دەنگی دادگەی لاهە

سەرۆکی دادگەی لاهە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند: بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ دەرچوون لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بووژاندنەوەی بەشێک لە تەنگەژەکان و لەوان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هاوردە و هەناردە لە ئێران و مامەڵەگەلی ماڵی لە گەڵ ئەو وڵاتە، دەتوانێ بەرتەسک کەرەوەی هەندێک مافی ئێران لە پەیمانی موەدەت بێت. هەر بۆیە دادگە لە سەر ئەو بڕوایەیە کە شیاوێتی تاوتوێ کردن و پێداچوونەوە بەو دۆسیەی هەیە. لێدوانە زارەکییەکانی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە واشنتۆن هەوڵ دەدات گەمارۆکان کاریگەریی نەرێنی مرۆییان لە سەر ئێران نەبێت، بە ناتەواو و نەگونجاو دەزانین. بە بڕوای دیوان هێشتاش مەترسییەکی لەو چەشنە هەیە.

سەرۆکی دادگەی لاهە ڕاشیگەیاند:دیوان لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە پێی بەڵێنە بڕیار دراوەکانی ناو پەیمانی موەدەت، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ تەنگەژە داسەپاوەکان لە بوارگەلی هاوپەیوەند بە پرسی دەرمانی، مرۆڤ دۆستانە، گەشتی ئاسمانی و کشتوکاڵ بە پێی بڕیاری ٨ی مەی ٢٠١٨ لە دژی ئێران، بوەستێنێت.

شایانی باسە کە بە گوێرەی بڕگەکانی پەیمانی موەدەتی نێوان ئێران و ئەمریکا، لایەنەکان بۆیان نییە کە تەنگەژەی بازرگانی و دارایی لە دژی یەکتری داسەپێنن. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە گرتنەبەری هەنگاوەکانی وەک هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بازرگانی لە گەڵ ئێران و داسەپاندنی زەخت و تەنگەژەی پێشگرانە لە بەردەم گواسترانەوەی کاڵاگەلی ئێران، ڕێک بە پێچەوانەی ئەو پەیمانە هەنگاوی ناوە.

دادگەی لاهە لە درێژەدا فەرمانی داوە: نابێ هیچ جۆرە ئاستەنگێک لە بەردم مامەڵەی ماڵی و گواسترانەوەی پارەی هاوپەیوەند لە گەڵ کاڵا و پرسەکانی سەرەوە لە ئارادا بێت. لایەنەکان دەبێ خۆ ببوێرن لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندن و پەرەسەندنی ناکۆکییەکان و سەخڵەت کردنی رێگەکانی چارەسەر کردنی. ئەو ڕێوشوێنانە کاتین و تا کاتی دەرکرانی دەنگی کۆتایی ئەو دادگەیە پێویستە جێبەجێ بکرێن.

دادگەی ناوبراو هەروەها حوکمی داوە کە ئەمریکا دەبێ پاش سێ مانگ دوای گەمارۆکان، سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی ئەو فەرمانانەی کە پێشگری لە سەرمایەدانەری لە ئێران دەکەن، بە دادگە ڕاپۆرت بدات.بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەری ڕێکخراوت نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگەی لاهە پاش لێکدانەوەی بەرگرینامەی نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە سکاڵای تاران لە واشنتۆن ڕایگەیاند کە ئەوە دادگەیە توانا و شیاوێتی پێداچوونەوە بەو سکاڵایەی هەیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی سکاڵانەمەیەکی  سەبارەت بە ناکۆکیی هاوپەیوەند بە سەرپێچکاریی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە پەیمانی موەدەت وەک پەیمانێکی ئابووری و یاسایی کۆنسولخانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکا کە رۆژی ١٥ی ئەگێستی ١٩٥٥ (٢٣ی گەلاوێژی ١٣٤٤) لە لایەن دوو وڵاتەوە واژۆ کرا و لە ١٦ی ژوئەنی ١٩٥٧ (٢٦ی جۆەردانی ١٣٤٦) چووە قۆناغی جێبەجێ کردن، ئاراستەی دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهەی کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی هەتاوی (١٦ی جووڵای ٢٠١٨ی زایینی) ڕایگەیاند کە ئێران بە هۆی "پێشێل کردنی پەیمانی موەدەت و پەیوەندی ئابووری و یاسایی کۆنسولخانەیی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ساڵی ١٩٥٥" لە دژی ئامریکا سکاڵای تۆمار کردووە و کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پێیە سکاڵانەمەیکی ئاراستەی نووسینگەی "دیوانی لاهە" کردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سکاڵانامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بیانووی لە قەڵەمدانی ئێران بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریزم (هەڵوێستێک کە ئێران بە توندی ڕەتی دەکاتەوە) کۆمەڵێک هەنگاوی جێبەجێکاری و یاسادانەرانەی گرتۆتە بەر کە بە کردەوە کاریگەریان لە سەر بەرژەوەندی و داراییەکانی ئێران و ڕێکخراوگەلی ئێرانی لەوان بانکی ناوەندیی ئێران داناوە و ئەو کارە بە پێچەوانەی پەیمانی موەدەتە کە لە رێگەی یاساییەوە لە دژی ئێران داسەپاوە.  

لە بەشێکی دیکەی سکاڵانامەکەدا هاتووە کە بە هۆی حوکمی دادگاگەلی ئەمریکی و بە پاگەندەی دەست هەبوون و هاوبەشیی ئێران لە هەڵمەتی تیرۆریستی لە دەرەوەی خاکی ئەمریکا، حوکمی  ٥٦ ملیارد دۆلار غەرامەیان لە دژی ئێران دەرکراوە.

لە دوای ئەو سکاڵایە، دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهە لە بەرواری ٢ی گەلاوێژ لە نامەیەکی فەرمی بۆ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دایە واشنتۆن کە خۆ ببوێرێت لە هەر هەنگاوێکی نوێ و داوای لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی کرد کە دەبێ لە بابەتی پرسی کێشە لە سەری گەڕانەوەی گەمارۆکان، بە جۆرێک بجووڵێنەوە کە حوکمی داهاتووی ئەو دیوانە کە ٢٧ی ئەگێست (٥ی خەرمانان) دەردەکرێت، ناکارامە نەکات.

ئەو دادگەیە لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی فەرمانی دا کە ئەمریکا گەمارۆگەلێک کە دەبنە هۆی بەرتەسک بوونی گواستنەوەی ئاسمانیی ناسەربازیی بۆ ئێران و هەروەها گەمارۆگەلێک کە دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم گەیشتنی کاڵاگەلی مرۆڤ دۆستانە و لەوان بەروبوومی کشتوکاڵی، دەرمانی و ... بە ئێران، هەڵوەشێنێتەوە.

وێنەیەک لە دەنگی دادگەی لاهە

سەرۆکی دادگەی لاهە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند: بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ دەرچوون لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بووژاندنەوەی بەشێک لە تەنگەژەکان و لەوان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هاوردە و هەناردە لە ئێران و مامەڵەگەلی ماڵی لە گەڵ ئەو وڵاتە، دەتوانێ بەرتەسک کەرەوەی هەندێک مافی ئێران لە پەیمانی موەدەت بێت. هەر بۆیە دادگە لە سەر ئەو بڕوایەیە کە شیاوێتی تاوتوێ کردن و پێداچوونەوە بەو دۆسیەی هەیە. لێدوانە زارەکییەکانی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە واشنتۆن هەوڵ دەدات گەمارۆکان کاریگەریی نەرێنی مرۆییان لە سەر ئێران نەبێت، بە ناتەواو و نەگونجاو دەزانین. بە بڕوای دیوان هێشتاش مەترسییەکی لەو چەشنە هەیە.

سەرۆکی دادگەی لاهە ڕاشیگەیاند:دیوان لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە پێی بەڵێنە بڕیار دراوەکانی ناو پەیمانی موەدەت، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ تەنگەژە داسەپاوەکان لە بوارگەلی هاوپەیوەند بە پرسی دەرمانی، مرۆڤ دۆستانە، گەشتی ئاسمانی و کشتوکاڵ بە پێی بڕیاری ٨ی مەی ٢٠١٨ لە دژی ئێران، بوەستێنێت.

شایانی باسە کە بە گوێرەی بڕگەکانی پەیمانی موەدەتی نێوان ئێران و ئەمریکا، لایەنەکان بۆیان نییە کە تەنگەژەی بازرگانی و دارایی لە دژی یەکتری داسەپێنن. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە گرتنەبەری هەنگاوەکانی وەک هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بازرگانی لە گەڵ ئێران و داسەپاندنی زەخت و تەنگەژەی پێشگرانە لە بەردەم گواسترانەوەی کاڵاگەلی ئێران، ڕێک بە پێچەوانەی ئەو پەیمانە هەنگاوی ناوە.

دادگەی لاهە لە درێژەدا فەرمانی داوە: نابێ هیچ جۆرە ئاستەنگێک لە بەردم مامەڵەی ماڵی و گواسترانەوەی پارەی هاوپەیوەند لە گەڵ کاڵا و پرسەکانی سەرەوە لە ئارادا بێت. لایەنەکان دەبێ خۆ ببوێرن لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندن و پەرەسەندنی ناکۆکییەکان و سەخڵەت کردنی رێگەکانی چارەسەر کردنی. ئەو ڕێوشوێنانە کاتین و تا کاتی دەرکرانی دەنگی کۆتایی ئەو دادگەیە پێویستە جێبەجێ بکرێن.

دادگەی ناوبراو هەروەها حوکمی داوە کە ئەمریکا دەبێ پاش سێ مانگ دوای گەمارۆکان، سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی ئەو فەرمانانەی کە پێشگری لە سەرمایەدانەری لە ئێران دەکەن، بە دادگە ڕاپۆرت بدات.

News Code 22138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =