ئه‌مریکا داوای له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد په‌له‌ بکات له‌ پێکهێنانی حکوومه‌ت

هێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای بەپەلە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هێزەر ناوەرت لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان راگەیاند و تێدا پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەكەی كرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لەمیانی لێدوانەكەدا راشیگەیاندووه‌: ئەوان داوا دەكەن دوای هەڵبژاردنەكە و راگەیاندنی ئەنجامەكەی لایەنەكان دەست بەگفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی بەخێرایی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكبهێنن.

رۆژی ۳۰ ئەیلوولی رابردوو هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هه‌رێمی كوردستان بەرێوەچوو، كە تائێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رانەگەیەنراوە و بڕیارە كۆمسیۆن ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە رابگەیەنێت.

News Code 22133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =