وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆزبایی  له‌ به‌رهه‌م ساڵح کرد

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە بەرھەم ساڵح کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،  بەھرام قاسمی پێشوازی لە ھەڵبژاردنی بەرھەم ساڵح کردوە بە سەرۆک کۆماری عێراق و پیرۆزبایی لێکردوە.

 قاسمی ھیوای خواستووە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات گەشەی زیاتر بەخۆوە ببینێت؛ "ھیوادارین پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکەی نێوان ئێران و عێراق لە قۆناغی نوێدا زیاتر گەشەکردن بەخۆوە ببینێت".

قاسمى ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هیوادرن هەڵبژاردنى بەرهەم ساڵح ببێتە ھۆی گەشەکردنی ئابوريی و پەرەپێدانی ھاوڕێتی نێوان ھەردوو گەل و ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێميی و نێودەوڵەتيی گەشە بکات

News Code 22132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =