ئه‌مریکا پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح کرد

نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ له‌ میانه‌ی په‌یامێکدا پیرۆزبایان له‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد ترامپ و داگلاس سالیوان، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌ میانه‌ی په‌یامێک پیرۆزبایان له‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌وه‌ نووسی: پیرۆزه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، دۆستی ئێستا و دێرینمان که‌ به‌ سه‌رۆکی لۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و هانده‌ری ده‌بین له ‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ده‌خوازین له‌ خزمه‌ت کردنی هه‌موو گه‌لی عێراق.

هه‌روه‌ها داگلاس سالیوان، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین که‌ وه‌ک سێهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق سوێندی خوارد.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا. له‌م کۆبوونه‌وه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ۳۰۲ په‌رله‌مانتار به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری یه‌کێتی وه‌کوو ۳هه‌م سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

News Code 22130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =