پیرۆزبایی باڵوێزی ئێران له‌ سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق

باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح کرد، به‌ هۆی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له‌ عێراق پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح کرد.

هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پیرۆزبایی له‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق کرد.

هه‌روه‌ها قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قیش پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح کرد، پارلمانی عێراق دوێنێ ئێواره‌ به‌رهه‌م ساڵحی به‌ سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژارد.

به‌رهه‌م ساڵح به‌ ۲۱۹ ده‌نگی نوێنه‌رانی پارلمانی عێراق بووه‌ سێهه‌مین سه‌رۆک کۆماری کورد له‌ عێراقی فدراڵ.

News Code 22126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =