گواستنەوەی دۆلار لە ئێرانەوە بۆ تورکیا و له‌وه‌ێوه‌ بۆ ئەمریکا

داواکاری گشتی تورکیا ڕایگەیاند کە ٤۱۷ کەس بە تۆمەتی گواستنەوەی ۲.٥ ملیار لیرە بۆ ژمارە حسابی دەرەوەی وڵات کە زۆربەیان ئێرانین، دەستگیر کراون.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی ئێن ئێنی تورک، داواکاری تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ٤۱۷ کەسی بە هۆی سپی کردنەوەی پارە داوە. ئەم کارە لە درێژەی لێکۆڵینەوە ۲.٥ ملیار لیرە ئەنجام بووە کە بۆ ژمارە حسابی دەرەوەی وڵات گوازراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەیەکی زۆر لەم پارەیە چووەتە حسابی ئەو ئێرانیانەی نیشتەجێی ئەمریکان. 

تاکوو ئێستە پۆلیس و دادگا لێکۆڵینەوەی تەواویان ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەم کارە بۆ ئەوە دەکرێت دژی ئەو کەساە ببنەوە کە ئەمنیەت و ئابووری تورکیا دەخەنە ژێر مەترسییەوە.

ئەو بڕە پارەیە بۆ ۲٨ هەزار و ٨٨ ژمارە حساب لە دەرەوەی تورکیا گوازراوەتەوە. کاناڵی هابرتورک ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە دۆلاریان لە ئێرانەوە بەرەو ئەمریکا گواستووەتەوە.

News Code 22124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =