عادل عەبدول مەهدی ده‌وڵه‌تی عێراق پێک دێنێت

بەرهەم ساڵح، سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق، به‌ فه‌رمانێک، عادل عەبدول مەهدی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە  " بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی عادل عەبدول مەهدی ڕاسپاردوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".

عەبدولمەھدی لە لایەن ھەردوو کوتلەی بنیاتنان و چاکسازییەوە کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی  پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق.

ئەوەش دوای ئەوە کە ئەمشەو لە خولی دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەرکەوتنی بە دەستهێناو و توانی ٢١٩ دەنگی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێت و هەروەها فوئاد حسین ٢٢ دەنگی بە دەستهێناو ٢٤ دەنگی پوچەڵ و ٧ دەنگی سپی هەبوون.

بەپێی دەستوری عێراقیش دەبێت لەماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتودا عادل عەبدول مەهدی ناو وەزیرەکانی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان بکات بۆ پێکهێنانی حکومەت.

عادل عەبدولمەھدی، پێشتر سەرکردە بووە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و دوای گۆرانکارییەکانی ساڵی ٢٠٠٣  کەسایەتیەکی دیاری گۆرەپانی سیاسی عێراق بووە و پۆستی جێگری سەرۆک کۆمارى ھەبووە و لە کابینەی پێشووی حکومەتدا لە بەغدا وەزیری نەوت بووە.

News Code 22123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =