"دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" وه‌ک باشترین فیلمی فێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ هەڵبژێردرا

فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" لە دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەری لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمه‌ ئێرانییه‌کانی سانفرانسیسکۆی ئەمریکای مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی کورتە فیلمی ئێران، فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" لە نووسین و دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی دەرهێنەری کورد، خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەری لە یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی ئێرانیی سانفرانسیکۆی لە ئەمریکا مسۆگەر کرد.

ژیانی هێماین و سووڕئیاڵی پێرسۆناژێکی ئۆدیسەیی لە ناو ماڵێکی بەلەم ئاسا لە دڵی دەریا کە خەرێکی چێ کردنی تابووت بۆ کوژراوانی شەڕی ژێر دەریاکانە، ناوەڕۆکی فیلەمەکەی ئەمیر غوڵامی-یە کە تێیدا محەمەد ڕەئۆف محەمەدی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کاری فیلم هەڵگری و تۆمار و دانانی ئێفێکتی تایبەتی و دەنگ هەڵگرییەکەی بە نۆرە لە ئەستۆی وەحید بیوتە، ڕەزا جەعفەر زادە، موحسن جەعفەری و عەدنان جەوانمەردی بووە.

یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی ئێرانیی سانفرانسیکۆ بە ئامانجی دۆزینەوە و پاڵپشتی لە فیلمسازانی گەنجی ئێرانی لە سەرتاسەری جیهان، لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی سێپتامبر لە شاری سانفرانسیسکۆی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

شایانی باسە، دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت وەک بەرهەمی هاوبەشی دەرهێنەری ئەو فیلمە و ئەنجومەنی سینەمایی گەنجانی ئێران لقی سنە، پێشتر خەڵاتی باشترین سناریۆی لە مێهرەجانی کۆمێشی سمنان پێبەخشراوە و لە ئێستاشدا لە بەشی ڕكابەریی سێهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی وەرگیراوە.

News Code 22121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =