گوڵ نەسا خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی "ناتوندوتیژی"ی ئەمریکای برده‌وه‌

فیلمی درێژی گوڵ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ، خەڵاتی باشترین فیلمی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ناتوندوتیژی"ی لە وڵاتی ئەمریکا مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی گوڵ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ دەرهێنەری کوردی سنەیی و بە سناریۆی ویدا ساڵحی لە نوێترین نمایشی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران لە بەشی ڕکابەریی فیلمی بڵینددا توانی خەڵاتی باشترین فیلمی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ناتوندوتیژی"ی لە وڵاتی ئەمریکا مسۆگەر کرد.

لەم خولە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ناتوندوتیژی"ی ئەمریکا ٣٢ فیلم لە بەشي جۆراوجۆرەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەیی لە ٢٠ وڵاتی جیهان لە رۆژانی ٢٩ی خەرمانان تا ٨ی ڕەزبەری ئەمساڵی هەتاوی (٢٠ تا ٣٠ی سێپتامبری ٢٠١٨) نمایش درا و لە ئەنجامدا بە پێی دەنگی داوەران رۆژی ١ی ئاکتەوبر براوەکان لە بەشە جۆربەجۆرەکان دیاری کران.

فیلمی گوڵ نەسا پێشتر لە چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کازانی ڕووسیا و لە پانزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سالێنتۆ"ی ئیتالیا بە نۆرە خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم هەڵگری (بۆ محەمەد فەکووری) و باشترین ئەکتەری ژنی (بۆ یەگانە ڕەجەبی) پێبەخشراوە.

شایانی باسە هەوڵدان لە پێناو مافی ژنان و منداڵان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بیروڕا، گەمژەیی، ڕەگەزپەرەستی و هەڵاواردن و هەروەها سازدانی جیهانێکی باشتر لە رێگەی فیلی دژە توندوتیژییەوە دروشم و پەیامی ئەوساڵی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ناتوندوتیژی"ی ئەمریکا بوو.

News Code 22120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =