ئامادە بوونی تورکیا لە ئەدلەب زیاتر دەبێت

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئامادە بوونی ئەنقەرە لە ئەدلەبی سووریا زیاتر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی داد و گەشە وتی: بە هاوکاری ڕووسیا ڕووبەڕوو گرووپە تیرۆریستییەکا دەبینەوە و هێزی سەربازی خۆمان لە ئەدلەب زیاتر دەکەین.

ئەو ئاماژەی بە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەرۆکانی تورکیا، ڕووسیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا سەبارەت بە سووریا کرد کە مانگی نۆڤامبەر بەڕێوە دەچێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وتی: ئەنقەرە لە سووریا لە دوای ڕێگەچارەیەک بۆ خەڵکی سووریایە نەک بۆ حکومەتی ئەم وڵاتە.

News Code 22113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =