پلانی مووشەکیی ئێران هەڕەشەیە

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا ئیدعای کرد کە پلانی مووشەکیی بالیستیکی ئێران هەڕەشەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، فلۆڕانس پارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێکدا بە بێ ئاماژە بە شەڕی بێ نەوەستانی تاران هەمبەر بە تیرۆریستان ئیدعای کرد: پلانی مووشەکیی بالیستیکی ئێران هەڕەشەیە!

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا پاش دیدار لە گەڵ جەیمز ماتیس هاوتای ئەمریکیی خۆی لە پاریس، لەوبارەیەوە ئیدعایشی کرد: ئێمەش وەک سەرۆک کۆمار ترامپ، دەسەڵات و پەل داکوتانی ئێران لە ناوچەیە بە کێشەیەکی گرینگ و بە مایەی نیگەرانی دەزانین.

ئەو بەرپرسە فەڕەنسییە لە درێژەدا وتی: بە بێ بردنە ژێر پرسیاری پابەندبوونی ئێران بە پەیمان و ڕێککەوتنی ڤیەن، ئەو بابەتانە لە گەڵ تاران تاوتوێ دەکەین.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاند: پێشتر سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هۆشدارمان دابووە دەولەتی سووریا. ئێمە بە هاوکاریی ئەمریکا درێژە دەدەین بە شەڕ لە دژی تیرۆریستان.

فلۆرانس پارلی ئیدعایشی کرد: شەڕ لە دژی تیرۆریزم پرسێکی درێژخایەن و سەخڵەتە.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی دیمەشق لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینی و بە دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بە چاوەدێریی ڕێکخراوی پێشگری لە بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی چەکی کیمیایی، چەکەکانی خۆی لە ناو برد یان ڕەوانەی دەرەوەی سووریا کرد.

News Code 22111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =