هاوکاریی تورکیا و ڕووسیا لە دژی گرووپه‌ ڕادیکاڵه‌کانی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گرتنەبەری هەنگاوگەلێک لە پێناو هاوکاری لە گەڵ ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی ڕادیکاڵی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی بە هاوکاریی ڕووسیا، هەڵمەتگەلێک لە دژی گرووپە ڕادیکاڵ و توندئاژوێکانی ئێستای سووریا دەست پێدەکەین.

ناوبراو بە پێداگری لەوەی کە وڵاتەکەی هیچکات هەنگاوی هەڵەی سەبارەت بە سووریا هەڵنەگرتووە، ئیدعایشی کرد کە ئەنقەرە لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی گەلی سووریا و نەک دەوڵەتی دیمەشق.

ئەردۆغان لە درێژەدا ڕوو لە ئەندامانی حزبەکەی (ئاکپارتی) ڕایگەیاند: هاوکاتی گرتنە بەری هەنگاوی هاوبەش لە گەڵ ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی رادیکاڵ، تورکیا چاوەدێرییەکانی بە سەر ئەدلەبدا پەرە پێ داوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا لە بڕیارێک بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێک بە بەشداریی ڕووسیا، ئەڵمانیا نو فەڕەنسا لە مانگی زایینی یان نوامبێر هەواڵی دا.

شایانی باسە کە مانگی سێپتامبری ئەوساڵی زایینی، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە پێویستیی پاککردنەوەی ناوچەی داماڵڕاو لە شەڕی ئەدلەب لە تیرۆریستان هۆشداری دایە تورکیا.

لە دیدارێک کە لە سووچی لە نێوان ئەردۆغان و ڤیلادیمیر پووتین هاوتای ڕووسی ئەنجام درا، بڕیار درا تا بەرواری ۱۵ی ئاکتەوبر ناوچەی ناسەربازی و سڤیل لە ئەدلەب بە ڕووبەری ۹ تا ۱۲ مایل لە درێژایی شوێنی بەرەنگاربوونەوەی بەرهەڵستکاران و هێزەکانی دیمەشق جێگر بکرێت.

هەروەها هاوکاتی ئەوەی کە سوپای سووریا ئامادەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دژی تیرۆریستانی جێگر بووی ئەدلەب بوو؛ دانوستانەکانی سووچی بە ئامانجی پێشگری لە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان لە ناوچەدا ئەنجامی گرت.

News Code 22110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =