گه‌شت لێدانی سه‌ربازی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج دەستپێدەکاتەوە

هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا خوله‌کانی ڕاهێنانی گه‌شت لێدان له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌نبه‌جی سووریایان ده‌ست پێ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا و تورکیا خوله‌کانی ڕاهێنانی گه‌شت لێدان له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌نبه‌جی سووریایان ده‌ست پێ کردووه‌.

بڕیار وایه‌ که‌ کاری گه‌شت لێدان له‌ شاری ستراتیژیکی مه‌نبه‌ج له‌ کۆتایی ئه‌م مانگی زاینییه‌ ده‌ست پێ بکات. له‌ ئێستادا هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا به‌ جیا له‌م ناوچه‌یه‌ گه‌شت لێ ده‌ده‌ن.

ماتیس زیادی کرد: ڕاهێنانی مامۆستایانی سه‌ربازی تورکیا ته‌واو بووه‌ و به‌ زوویی ڕاهێنانی سه‌ربازه‌ تورکه‌کان له‌ ناو خاکی تورکیا ده‌ست پێ ده‌کات.

هه‌روه‌ها ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ئه‌وردۆغانیش ڕایگه‌یاند که‌ کاری گه‌شت لێدان له‌ مه‌نبه‌ج به‌ زوویی ده‌ست پێ ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی گه‌شت لێدان له‌ مه‌نبه‌جی سووریا به‌شێکه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ باشووری سووریا. ئه‌مریکا له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا پشتیوانی ده‌کات و تورکیاش له‌م بابه‌ته‌ نیگه‌رانه‌ و دژی یارمه‌تی ئه‌مریکا به‌ کوردی سووریایه‌.

News Code 22105

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =