دیداری نێچیرڤان بارزانی و عادڵ عەبدولمەهدی

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌کی سیاسی عێراق كۆبووەوه‌، كه‌ ئەگەری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراقی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە باس نیوز، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ عادڵ عەبدول مەهدی كۆبووه‌وه‌، كه‌ ئەگەری ئەوە هەیە پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شاندی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ‌و ئه‌ندامێتی فوئاد حوسێن بەربژاری پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدول مه‌هدی كه‌سایه‌تی سیاسی شیعه‌كان‌ و دیارترین كاندیدی نافه‌رمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدول مه‌هدی له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و حزبه‌ دایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق، كه‌ ئێستا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی ‌و پارتی كاندیدی خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌، هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ ململانێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ به‌ سودی كاندیده‌كه‌ی خۆیان بشكێته‌وه‌.

شایانی باسە کە ئەمڕۆ بڕیار وایە کە پرسی سەرۆک کۆماری عێراق لە پارلمان یەکلایی بکرێتەوە.

News Code 22104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =