دەستگیر کردنی ٤١٧ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە

دادستێنی تورکیا لە دەستگیر کردنی ٤١٧ کەس بە تۆمەتی گواستنەوەی ٢.٥ ملیار لیرە بە هەژمارە دەرەکییەکان کە زۆربەیان هی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکایە؛هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن تورک، دادستێنی تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ٤١٧ گومانلێکراو بە سپی کردنەوەی پارەی دەرکرد. ئەو کارە لە درێژەی لێکۆڵینەوە لە سەر گواستنەوەی ٢.٥ ملیار لیرەی تورکیا(بەرانبەر٤١٩ ملیۆن دۆلار) بۆ هەژمارە بانکییە دەرەکییەکان ئەنجام دراوە.

پاگەندە دەکرێت زۆربەی ئەو پارەیە گواستراوەتەوە بۆ هەژماری هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا.

دادستێن، پۆلیس و بەرپرسانی تری هەواڵگری هێشتا زانیاری تەواویان لەم بارەوە پێشکەش نەکردووە بەڵام بە پێی وتەی سەرۆکایەتی دادستێنی شاری ئەستەنبۆڵ، ئەو لێکۆڵینەوانە بۆ ناساندنی ئەوانەیە کە ئاسایشی دارایی و ئابووری تورکیایان کردووەتە ئامانج.

لە بەیانییەی دادستێنیی ئەستەنبۆڵ هاتووە: گومانلێکراوەکان بە سپی کردنەوە پارە، پێکهێنانی گرووپێک بە مەبەستی ئەنجامی تاوان و یاسا شکێنی بۆ بەرگری لە سەرمایەدانەری لە بواری تووریزم تۆمەتبار کراون و ئەو ڕێژە پارەیەیان بۆ نزیک بە ٢٨ هەزار و ٨٨ هەژامر لە دەرەوەی تورکیا گواستووەتەوە.

News Code 22101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =