تاران و دیمەشق بۆ مووشەک بارانی تیرۆریستەکان هەماهەنگیان کردبوو

یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا لە هاوئاهەنگی نێوان تاران و دیمەشق سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران دژی مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، موحەمەد خەیر عکام یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنەدا جەختی کرد: هێرشەکانی ئێران دژی تیرۆریستەکان لە سووریا بە هاوئاهەنگی دیمەشق ئەنجام درا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سووریا و ئێران لە یەک بەرەدان دژی تیۆریزم و هاوپەیمانی هاوبەش لە نێوان ئەوان لەم بارەوە هەیە.

ئەو نوێنەر پەرلەمانەی سووریا جەختی کرد: هاوئاهەنگی ئەمنییەتی لە نێوان سووریا و ئێران هەیە و سووریا ئێستا خەریکی شەڕ دژی تیرۆریزمە و لایەنی ئێرانی شەریکی ئێمە لە ئەو شەڕەیە.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە هێرشی مووشەکی خۆی دژی تیرۆریستەکان لە سووریا لە کاردانەوە بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز هەواڵی دا.

News Code 22099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =