تاقمێک لە سەرکردەکانی داعش لە مووشەکبارانی سوپادا کوژراون

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکیی سوپا لە دژی هۆکارانی ڕووداوەکەی ئەهواز، وتی: داعش زیانێکی قورسی بەرکەوتووە و تاقمێک لە سەرکردە بە جێ ماوەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئەوڕۆ لە پەراوێزی سەردانی لە پیشانگای ڕاهێنانی سەرباز و پێرسۆنێلی وەزیفە، بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سوپا لە دژی هۆکاران و ئەنجامدەرانی ڕووداوی تیرۆریستیی ئەهواز، ڕایگەیاند: لەو ڕووداوە تیرۆریستییە دڵتەزێنەی ئەهواز بە داخەوە ژمارێک لە هاووڵاتیانی خۆشەویستمان شەهید بوون و ژمارێکیش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ئەم حەوتەیە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکانی ئەو ڕووداوە، هەنگاوی جۆراوجۆر هەڵگیرا بۆ ئەوەی وەڵامێکی توند بدەینەوە بە هەر جۆرە هەڵمەتێکی نەگریسانە و هەروەها پێویست بۆ لە پێناو تۆڵە ستاندنەوەی خوێنی شەهیدان و بە پێی فەرمانی رێبەری باڵای شۆڕش، تیرۆریستان و سەرچاوەکانی ئەو کارە بە توندی سەرکوت‌ کرێن.

سەرلەشکەر باقری لە درێژەدا وتی: لێکدانەوەی هەواڵگرانەی دەزگاکانی بەرپرس نیشانیان دا لە تیرۆریستان وێرای پەیوەندی گرتن بە گرووپگەلی دژە شۆڕش، لە لایەن داعشەوە فەرمانیان پێ دراوە و داعش ئەو کەسانەی لە ناوچەی دیرەزوری سووریاوە رێنوێنی کردووە و شوکر بۆ خودا سەر لە بەیانیی دوێنی ئۆپەراسیۆنێکی قورسی مووشەکی و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سەرکەوتووانە ئەنجام درا و بە پێی ڕاپۆرتە وردبینانەکان کە پێمان گەیشتووە، تا ئێستا زیانێکی قورس لە داعش دراوە و تاقمێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەش کوژراون.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە فرۆکەگەلی بێ فرۆکەوانی کۆماری ئیسلامی لە یەک دوو وڵات تێپەڕیون و خۆیان گەیاندۆتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی و بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە و هاوکات مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تێپەڕاندنی مەودایەکی دوور و درێژ بینا و بنکەگەلی زۆر چکۆلەی تیرۆریستانیان بە وردی پێکاوە و زیانێکی قورسیان پێ گەیاندوون.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ناوچەیەک کە داعش لە رۆژهەڵاتی فورات تێیدا جێگرە، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکییەکانە و ئەو مووشەکانە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکایان پێکاوە، جەختی کرد: ئەوانە هەموو هۆشدارێکن بۆ دوژمنان کە خۆ ببوێرن لە ئاژاوەنانەوە و تێکدانی باری ئەمنیی ئێران؛ چونکە رێبەری باڵا و هێزی چەکداری ئاسایشی خەڵکی بە هێڵی سوور دەزان.

News Code 22096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =