شەڕڤانانی کوردی سووریا شانه‌یه‌کی نووستووی داعشیان له‌ناوبرد

هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ شاری ڕه‌قه‌ توانیان شانه‌یه‌کی نووستووی تیرۆریسته‌کانی داعش بدۆزنه‌وه‌ و به‌ ده‌یان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستی به‌ سه‌ردا بگرن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ شاری ڕه‌قه‌ توانیان شانه‌یه‌کی نووستووی تیرۆریسته‌کانی داعش بدۆزنه‌وه‌ و به‌ ده‌یان چه‌ک و ته‌مه‌نیش ده‌ستی به‌ سه‌ردا بگرن.

مه‌هه‌ند ئیبراهیم، وته‌بێژی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌مباره‌وه‌ وتی: ئاسایشی ناوخۆیی ڕه‌قه‌ توانیان ۲ تیرۆریستی داعشی بکوژن و ۵ که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیر بکه‌ن. ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه‌ توانیان چه‌ندین بۆمبی چێندراوی ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ شاری ڕه‌قه‌ بدۆزنه‌وه‌ و پووچه‌ڵی بکه‌نه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ندامانی ئه‌م شانه‌ نووستووه‌ی داعش له‌ دوو شوقه‌ی شاری ڕه‌قه‌ خۆیان حه‌شار دابوو.

News Code 22095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =