گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران هەڵەیه‌/کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌م یانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران و گۆشه‌گیر کردنی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌ دروست نین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ پارلمانی تورکیا وتی: گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران و گۆشه‌گیر کردنی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌ دروست نین.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌وڵیان دا تاکوو له‌ نیوه‌شه‌وێک به‌ ئۆپراسیۆنێک زه‌رب له‌ ئابووری تورکیا بده‌ن. ئێمه‌ به‌ سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ئابوورییه‌دا زاڵ ده‌بین.

ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند: پڕۆسه‌ی نوێی سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌نگه‌ وه‌ک هه‌ر سیستمێکی دیکه‌ کێشه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام هه‌وڵی ئێمه‌ چاکسازیی ئه‌م سیستمه‌یه‌. بڕێک خوار و ژووری ئابووریمان هه‌بووه‌ که‌ شایسته‌ی ئێمه‌ نه‌بووه‌ و ئابووری ئێمه‌ له‌مه‌ به‌هێزتره‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی وڵات زیاتر هه‌ست پێ بکه‌ین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م کێشه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین و هیوادارین که‌ دیسان هاوپه‌یمانی ستراتیژیک له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ بواری ئابووری و سیاسی په‌ره‌ بسێنێت.  ئێمه‌ سوورین له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا، به‌و شێوه‌ی ئه‌مریکا به‌ بیانۆی زیندانی کردنی قه‌شه‌یه‌ک سزامان ده‌دات، شه‌ڕ بکه‌ین.

ئه‌وردۆغان هه‌روه‌ها وتی: ئامانجی ئێمه‌ پاک کردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌ندیل له‌ گرووپی تیرۆریستی په‌که‌که‌یه‌ و شه‌نگاڵیش به‌ هه‌مان شێواز. قودسیش هێڵی سووری ئێمه‌یه‌ و تاکوو دواین قۆناخ پێ وشوێنی ده‌که‌وین.

News Code 22094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =