تووڕەیی نتانیاهۆ لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر تیرۆریستان

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە دروشمی مردن بۆ ئیسڕائیل بۆ سەر تیرۆریستەکان لە سووریا لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تایمز ئاوای ئیسڕائیل، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە دروشمی مردن بۆ ئیسڕائیل بۆ سەر تیرۆریستەکان لە سووریا وتی: دروشمی مردن بۆ ئیسڕائیل کە لە سەر مووشەکەکان نووسرا بوو، ئامانجی ئێران لە دژی ئیسڕائیل بە باشی نیشان دەدات.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل پاگەندەی کرد: هەوڵی ئێران بۆ پەیوەندی دانی ئیسڕائیل بە هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز گاتەجاڕییە.

شایانی باسە کە سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ لە کرماشانەوە بنکەی تیرۆریستەکانی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا مووشەک باران کرد، ئەم هێرشە وڵامێک بوو بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز.

بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە لەم هێرشە ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانی داعش کوژراو و بریندار بوون

News Code 22091

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =