کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تیرۆریستەکان 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر تیرۆریستەکان لە سووریا لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی ئێن ئێن، شان ڕایان، وتەبێژی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر تیرۆریستەکان لە سووریا وتی: هیچ هێزێکی هاوپەیمانی لە مەترسیدا نییە.

ئەو زیادی کرد: هێزەکانی ئێران شەوی ڕابردوو بێ ئەوەی ئاگاداری بدەن هێرشێکیان ئەنجام داوە.

ڕایان وتی: سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هێرشەکە لە دژی دژبەرەکانی ئێران بووە کە لە ئەهواز هێرشی تیرۆیستیان ئەنجام دابوو. هێزەکانی هاوپەیمانی هێشتا لە حاڵی لێکدانەوەی ئەم هێرشەن.

شایانی باسە کە سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ لە کرماشانەوە بنکەی تیرۆریستەکانی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا مووشەک باران کرد، ئەم هێرشە وڵامێک بوو بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز.

بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە لەم هێرشە ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانی داعش کوژران و بریندار بوون.

News Code 22088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =