پێشانگای کۆتایی داعشییەک لە بیجاڕ کرایه‌وه‌

پێشانگای بەرهەمی کاریکاتێریستەکانی ۶٤ وڵاتی جیهان لە ژێر ناوی کۆتایی داعشییەک لە گەلەری ئۆردیبهشتی بیجاڕ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشانگای بەرهەمی کاریکاتێریستەکارانی ۶٤ وڵاتی جیهان لە ژێر ناوی کۆتایی داعشییەک لە گەلەری ئۆردیبهشتی شاری بیجاڕ کرایەوە.

ساڵی ڕابروو کێبەرکێی نێونەتەوەی کۆتایی داعشییەک بە بەشداری ٨۷۰ هونەرمەند لە ٦٤ وڵاتی جیهان بە پشتیوانی ناوەندی هونەرە جوانەکانی حەوزەی هونەری ئێران بەڕێوە چوو کە تێدا ۲۱۲۰ کاریکاتێر پێکەوە کێبەرکێیان کرد.

لەم پێشانگایە دوو بەرهەمی هونەرمەندانی کوردیش بەشداریان کرد، وەحید ڕەحیمی لە قوروە و ئازاد محەمەدی لە سنە کە چوونە بەشی کۆتایی فستیڤاڵەکە.

بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم پێشاگایە بۆ قۆناغی کۆتایی کە ۳٥ کاریکاتێر لە ۳٥ هونەرمەندی جیهانییە لەگەڵ بەرهەمی دوو هونەرمەندی کورد لە گەلەری ئۆردیبهشتی شاری بیجاڕ نمایش دەرکێت.

شایانی باسە کە ئەم پێشانگایە لە ۷ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێ کردووە و تاکوو ۱۳ی خەزەڵوەر درێژەی دەبێت.

News Code 22083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =