نزیک بوومەتەوە لە کورسی سەرۆک کۆماریی عێراق

بەربژێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی خۆی بە شانسی یەکەمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ناو لێبرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، فواد حسین بەربژێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاماژەی دایە سەر گفتوگۆکانی خۆی لە گەل ڕێبەرانی سیاسی لە بەغدا و لە نزیک بوونەوەی خۆی بە کورسی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا.

ناوبراو ڕایگەیاند: من دەنگی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆک کۆماری دەست دەخەم و بە زۆرینەی دەنگ سەردەکەوم. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گەڵ ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکانی عێراق دیدارم هەبووە و زیاتریان پاڵپشتیان لە من کردووە. زۆربەی ئەو رێبەرانە وتیان کە ئەو پرسە دەبێ لە ناوخۆی کوردەکان ئەنجام ببێت.

حسێن لە گفتوگۆکانی خۆی لە گەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکێتی نیشطمانی کوردستان هەواڵی دا و وتی: ئێمە دەچینە پێشەوە و سەردەکەوین.

ناوبراو هیوای خواست کە یەکێتی نیشتمانی لە کێبڕکێیەکە بکشێتەوە.

News Code 22081

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =