دۆناڵد ترامپ ئەمریکای گۆشەگیر کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی سی ئێن ئێن سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی ئێرانی لێکدایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی سی ئێن ئێن سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی ئێرانی لێکدایەوە.

فەرید زەکریا مێدیاکاری ناسراو و دیاری ئەمریکایی ئەم گفتوگۆیەی ئەنجام داوە کە پێشکەش دەکرێت:

* ئایا ئەورووپا سوورە لە سەر دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ هاوکاری ئێران؟ 

ترامپ ئەمریکای گۆشەگیر کردووە. ئێمە ئەم بابەتەمان بە ڕوونی لە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دی. ئەمریکا تەنیا وڵات و ترامپ تەنیا سەرۆک کۆماری جیهان بوون کە دژی بەرجام وەستاونەتەوە. ئەمە یەکەم جارە کە وڵاتێکی دیکە لە جیهان داوا دەکات کە دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بوەستنەوە. ئەورووپا و جیهان توایانە ڕێگری لە سیاسەتی ترامپ بکەن. ئێران پێشتر ڕایگەیاندووە کە تاران بەرژەوەندی ئابووری بەرجامی پێویستە. ئەورووپا و چین و ڕووسیا ڕێگەیەک بۆ هاوکاری ئابووری ئێران دەدۆزنەوە.

ڕێگە چارەیەک پێشنیار کراوە بەڵام دەبێت بڕواین ئایا کاریگەری هەیە یان نا، ئێستە میکانیسمێک هەیە کە ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەبێتەوە. ئەمریکا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات پێبەندن بە بڕیاری جیهانی خۆیان. ئێستە ئەنجومەنی ئاسایش ڕووبەڕووی پێشێل بوونی بڕیارنامەیەکی خۆی بووەتەوە.

٭ ترامپ باسی کرداری ناسەقامگیری ئێران لە یەمەن و عێراق و سووریا و لوبنان دەکات ئایا ئێران دەست لەم سیاسەتەی خۆی هەڵدەگرێت؟

ئێمە لە ناوچەکەی خۆمانین وەک ئەمریکا لە کاروباری جیهان دەستێوەردان ناکەین. ترامپ خۆی وتی کە ئەمریکا ۷ تریلیۆن دولاری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە با داوە. تەنانەت ترامپ خۆی دانی پێدا نا کە ئێران شەڕی داعشی کردووە. ئێران شەڕی ئەلقاعیدە و تاڵبان و سەدامیشی کرد، ترامپ خۆی ئاماژەی دا کە ئەمریکا لە توندڕەوی و سەدام پشتیوانی کردووە.  واشنتۆن ئێستە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. بە چەکی ئەمریکایی پاسێکی منداڵانی یەمەنیان کردە ئامانج.

٭ ئایا ئێران لە کاریگەری خۆی لە عێراق بۆ دژایەتی ئەمریکا سوود دەبات؟

هەرگیز، کونسولگەری ئێمە لە بەسرە سووتا. بەڵام چوینە شوێنێکی دیکە و درێژەمان بە کارەکانی خۆمان دا، هەم پەمپەئۆ و هەم جان بۆڵتۆن لە جێگەی هەڕەشە کردن باشتر وایە بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە.

هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز ڕووی دا و ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی کرد. ئەمریکا بە یارمەتی دانی گرووپەکان دەیەوێت دەستێوەردان لە ئەمنیەتی ئێران بکات. بۆڵتۆن و جولیانی لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی موجاهیدینی خەلق بەشدار بوون، ئەوان لەگەڵ تیرۆریستەکان قسە دەکەن و بەشداری کۆبوونەوەکانیان دەکەن. ئەم گرووپانە لە لایەن عەرەبستا پشتیوانی دەبن و کاری تیرۆریستی دەکەن.

عەرەبستان دانی مووچە بەم گرووپانە بە مەرجی کاری تیرۆریستی لە ئێران ئەنجام دەدات. جێگری مەلک سەلمان ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا وتی کاری تیرۆریستی بۆ ناو خاکی ئێران پەلڕاکێش دەکەین.

٭ لە دیداری ئێوە لەگەڵ جان کری چ بابەتگەلێک باس کراوە؟

سەبارەت بە دیدارم لەگەڵ جان کری دەبێت بڵێم ئەمە بابەتێکی گرنگ نییە و کێشەدار نییە. منیش لە بەردەم یاساکانی ئەمریکام. لەگەڵ جان کری گفتوگۆمان کرد و ئەو وتی ئێران بە بەرجام پێبەند بمێنێتەوە.

٭ ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکوور ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، ئایا وەها دیدارێک لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی ئەنجام دەبێت؟

نەک ڕێککەوتنێکی دوو لاپەڕەیی کە ئێمە ڕێککەوتنێکی ۱٥۰ لاپەڕەیمان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد. ئەمە تەنیا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نەبوو، ئەورووپاییەکانیش تێیدا بەشدار بوون. ئەگەر ترامپ لای وایە کە دەتوانێت ڕێککەوتنێک بکات و دوەتر لێی بکشێتەوە بۆ دەبێت کاری وا بکەین. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دەبێت ئێمە بڕوا بە لایەنی بەرانبەر بکەین. واشنتۆن نیشانی دا کە جێگەی متمانە نییە.

News Code 22080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =