خاکی مڕیخ کیلۆیەک بە ٢٠ دۆلار بکڕن

گرووپێک لە لێکۆڵەرانی زانکۆیی هاوشێوەی خاکی مڕیخیان بە شێوەیەکی زانستی و ستاندارد دروست کردووە. ئەوان ئەو خاکە بە نرخی ٢٠ دۆلار بۆ هەر کیلۆیەک دەفرۆشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فیز، زانکۆی سێنتراڵ فلۆریدا خاکی مانگ لە گەڵ تێچووی هاتوچۆکەی، دەفرۆشنە کیلۆیەک ٢٠ دۆلار.

گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئاسترۆفیزیای زانکۆی سنتراڵ فلۆریدا شێوەیەکی زانستی و ستانداردیان بۆ بەرهەمهێنانی خاکی مانگ پێشکەش کردووە. ئەو شێوە هاوشێوە سازی ناویەتی.

ئەو گرووپە دەستکەوتەکانی خۆیان لە ژورناڵی Icarus بڵاو کردووەتەوە.

دان بریت یەکێک لە ئەندامانی گرووپی زانستی گۆیەکان لە ئەو زانکۆیە دەڵێت: بە پێی بەرز بوونەوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە مڕیخ، ئەو شێوە کارامە دەبێت. ئەگەر بڕیار بێت ئێمە بچینە مڕیخ، پیویستمان بە خۆراک، ئاو و مادکانی تر هەیە. بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ ئەو کێشانە ئەبێ ئایدیاکانمان تاقی بکەینەوە. بۆ نموونە لێکۆڵەران بە دوای ڕێگایەکن بۆ پەروەردە کردنی مادە خۆراکییەکانن لە مڕیخ. کەواتە ئەبی تەکنیکەکانیان لە خاکێکدا تاقی بکەنەوە کە هاوشێوەیی زۆری لە گەڵ خاکی مڕیخ هەبێت.

نیشانە کیمیاییەکانی ناو نموونە خاکەکەی مڕیخ کە کەش پێوەکە هێنایە سەر زەوی بنەمای فرمووڵی بەهەمهێنانی ئەو جۆرە خاکەیە.

بە هەر حاڵ لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە لە سەر ئەو باوەڕەن بازاڕی باش بۆ خاکی هاوشێوەسازی کراوەکە هەیە. سەیر لەوەدایە کە تا ئێستا ٣٠ سفارشت بۆ وەرگرتنی ئەو جۆرە خاکە تۆمار کراوە و تەنانەت یەکێک لە کڕیارانی ناوەندی کەشناسی کێنێدییە کە نیو تۆن خاکی هاوشێوەسازی کراویان کڕیوە.

News Code 22075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =