هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تیرۆریستەکان تەنیا هۆشدارێک بوو

فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تیرۆریستەکان تەنیا هۆشدارێک بوو، هێرشی قورس تر بەڕێگەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوابەدوای هێرشی مووشەکی ئەمڕۆ بەیانی سوپای پاسداران بۆ سەر تیرۆریستەکان کە وڵامێک بوو بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز، موحین ڕەزایی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە میانەی تویتێک نووسی: هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی تیرۆریستەکانی هێرشەکەی ئەهواز، تەنیا هوشدارێک بوو. هێرشی قورس تر بەڕێگەوەیە.

شایانی باسە کە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ بەیانی ٦ مووشەکی باڵستیکی لە بنکەی تیرۆریستە جەنایەتکارەکانی ڕووداوەکەی ئەهواز لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا گرت. بە پێی هەواڵە سەرەتاییەکان ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست و فەرماندەکانیان لەم هێرشە مووشەکییە کوژراون یان بریندار بوون.

News Code 22074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =