ئەمریکا لە سووریا دوو ڕێگە زیاتری نییە

فەرماندەیەکی خانەنشینی سووریا ئاماژەی دا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا دۆڕاندوویانە و هەر بەم بۆنەوە دوو ڕێگە زیاتریان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی مەقسوود، بە سپۆنتیکی ڕووسی وتی: ئامادە بوونی ڕووسیا لە ۳ ساڵ بەر لە ئێستاوە لە سووریا بووەتە هۆی گۆڕینی پڕۆسەی سیاسی سووریا. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا دۆڕاندوویانە.

ئەو زیادی کرد: بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە تیرۆریستەکان پشتیوانیان دەکرد بەڵام دوای سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا ئەم شتانە چی دیکە کاریگەری نەماوە.

مەقسوود وتی: بە هۆی سەرکەوتنەکانی ڕووسیا و سووریا چی دیکە ئەمریکا کاریگەری پێشووی لە ناوچەکە نەماوە، ئەمریکا لە ئێستادا دوو ڕێگە زیاتری نییە، یەکەم کشانەوە لە سووریا و دووهەم ڕووبەڕوو بوونەوەی گرووپەکانی خۆڕاگری لەم وڵاتە کە دەتوانن زیانی گیانی زۆر بە ئەمریکاییەکان بگەیەنن. ئەمریکا نازانێت چی بکات تاوێک دەڵێت لە سووریا دەکشێینەوە تاوێک دەڵێت با ئێران لەم وڵاتەبکشێتەوە و تاوێکی دەکە دەڵێت با داعش کۆتایی پێ بێت.

وتیشی: چون ئەمریکا کاریگەری لە سووریا نەماوە ئەوەی ئێستە لە دوایەتی ئاژاوەگێڕییە. ئەو دەیەوێت بە هۆی پەدلەب و دواخستنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی فورات دەستکەوتی هەبێت، بەڵام کار تەواو بووە و چوونی سوپای سووریا بۆ ئەدلەب بە مانای کۆتیی شەڕ لە سووریایە.

News Code 22068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =