بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و گەیشتووەتە نزیک ۸۳ دۆلار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر،هەردوو کۆمپانیای ترافیگۆرا و مرکوریا بۆ بازرگانی نەوت ڕایانگەیاند، چاوەڕواندەکرێت تا نزیکی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زایینی نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٩٠ دۆلار و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ش نرخی ١٠٠ دۆلار تێپەڕێنێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەهۆی نزیکبوونەوەی سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران کە بڕیارە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بانکی جەی پی مۆرگانی ئەمریکی پێیوایە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمی نەوت بە ڕێژەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا کۆمپانیای مرکۆریا پێیوایە بازاڕی وزە بڕی ٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەدەستدەدات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک کرد، کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت، بەڵام هەریەکە لە سعودیە و رووسیا بەدووریان زانی هیچ بڕێکی دیکەی بەرهەم بۆ بازاڕی وزە زیادبکەن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی نەوت.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا کە بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکيی بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

News Code 22067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =