سەرۆک کۆماریی عێراق بۆ بەرهەم ساڵح دەبێت یان فواد حسەین

سەرچاوە کوردییەکان سەبارەت بە سەرۆک کۆمار بوونی بەرهەم ساڵح لە یەکێتی و فواد حسەین لە پارتی ڕای جیاوزیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی کوردی ڕایگەیاند کە پارتی لە بەرژەوەدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح پاشەکشەی کردووە و زۆربەی لایەنە کوردییەکان دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن.

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: هەر دوو حزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە بە ڕێککەوتن گەیشتوون.

ئەم سەرچاوە کوردییە وتی: پارتی لە پێناوی پۆستی گرنگ تر لە بەغدا و کەرکووک پاشەکشەی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە.

هەروەها ئاماژەی دا کە بێجگە لە پارتی، گۆڕان، یەکگرتوو و جەماعەتی ئیسلامیش دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن، بەڵام نەوەی نوێ بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەنگی پێ نادات.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ماجید شەنگالی ئەندامی پارتی ڕایگەیاند کە پارتی و هاوپەیمانی بەناء سەبارەت بە سەرۆک کۆماری فواد حسەین بە ڕێککەوتن گەیشتوون و پارتی دەنگ بە بەرهەم ساڵح نادات.

News Code 22066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =