دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان هەرگیز سیاسەتی ئێران نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ڕێز لە سەروەری دراوسێکانی دەگرێت و هەرگیز دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە سیاسەتی ئێمە نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی پاگەندای وەزیرانی درەوەی بەحرەین و عیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: قسەکانیان بێ بایەخ بوو چون ئێران ڕێز لە سەروەری دراوسێکانی دەگرێت و هەرگیز دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە سیاسەتی ئێمە نەبووە.

ئەو زیادی کرد: هاودەنگی بوونی بەحرەین و ئیمارات و سعوودییە لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی تاران تەنیا مەشرووعیەت بە جەنایەتەکانی ئیسڕائیل دەدات. ئەم ڕێگە هەڵە ڕێگەی بڕوای موسوڵمانان و هاوکاریان پێکەوە نییە.

قاسمیڕوو لەو وڵاتانە  ڕایگەیاند: ئەوان دەبێت دەست لە پەیڕەو کردنی ئەم سیاسەتە هەڵگرن کە پێیان وتراوە و جێبەجێی دەکەن، سیاسەتێک کە نە لە سوودی خۆیانە نە جیهانی ئیسلام. ئەوان لە جێگەی کێشە نانەوە بۆ سیاسەتی ئێران کە لە دوای ئەمنیەتی ناوچەکەیە باشتر وایە لە بیری ڕێگەچارە بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام بن.

News Code 22062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =