زەرورییە کورد یەک بەربژێری بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق ببێت

سەردار عەبدوڵڵا بەربژێری سەربەخۆی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ئەو بڕوایەیە نەناساندنی بەربژێری یەکە لە لایەن حزبە کوردییەکان بۆ ئەو پۆستە، مەترسیی سازبوونی چەندبەرەکی لە نێوان کوردەکان بە دواوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: پاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، ڕەوتی سیاسیی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکانی دیکەی دەسەڵاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کەوتۆتە سەر هێڵی سەرەکیی خۆی. لە ئێستادا بە پێی یاسا، نۆرەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییە کە دەبێ لە لایەن کوردەکانەوە بناسرێت و لە لایەن پەرلەمانەوە شیاوێتیی پشتڕاست بکرێتەوە.

لە ئێستا دا کە چاوەروان دەکرێت حزب و ڕەوتە کوردییەکانی عێراق بەربژێرێکی یەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری بە پەرلەمان بناسێنن، بەڵام پێدەچێت ئەو چاوەروانییە وەدی نەهاتووە و ڕەوت و حزبە کاریگەرەکان هەرکام بەربژێرێکی جودایان لە لایەن خۆیانەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری کردووە. پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە درێژەدان بە پاڵشتیی لە بەربژێری خۆی واتە لە "فوئاد حسێن" و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش جگە لە "بەرهەم ساڵح" نایەوێ پاڵپشتی لە کەسی دیکە بکات. لەمناوە بەربژێرانی دیکەش بە شێوەی سەربەخۆ و بە بێ ئینتیما بە حزب یان ڕەوتێکی تایبەت لە نێوان کوردەکان بەشداری ڕکابەرییە بوونە. ئەو گۆڕانکارییانە لە کاتێکدان کە "محەمەد حەلبووسی" سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوەیەک لەوە پێش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دوا مۆڵەتی هەڵبژاردرانی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە ١٠ی ڕەزبەرە.

هەر لەو پەیوەندییەدا وتووێژێکمان لە گەڵ سەردار عەبدوڵڵا لە بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* لە هەلومەرجێکدا کە پەرلەمانی عێراق داوای لە حزب و ڕەوتە کوردییەکان کردووە کە بەربژێری یەکەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بناسێنن، بەڵام ئەو هەنگاوە هەڵنەگیرا و پێدەچێت کە لەوبارەیە ناکۆکیگەلێک لە ئارا دایە. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ من بۆم نییە کە سەبارەت بە ناکۆکیگەلی نێوان حزب، ڕەوت و گرووپگەلی کوردی بدوێم. بەوەشەوە، وەک خۆم هەموو هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی کە ئەو حزبو  ڕەوتانە بەرەو چارەسەریی کێشەکانیان هان بدەم. بێ شک ئەوە هەمان هەنگاوێکە کە دەتوانێ بەرژەوەندیی هەموو لایەک دابین بکات.

* هەر وەک دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان "فوئاد حسێن"ی وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەست نیشان کردووە و لە پەنای ئەو بەربژێرانێکی دیکەش بوونی هەیە. ئایا بە بڕوای ئێوە ژمارەی بەربژێرانی حزبە کوردییەکان و ناهاوڕیزیان پاشهاتی نەرێنیی بۆ ئەو حزبانە بە دواوە دەبێت؟

ـ من ڕێزم هەیە بۆ تەواو بەربژێرانی ناونووسی کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دوکتۆر فوئاد حسێن-یش یەکێکە لەو بەربژێرانە. لە ڕاستیدا بوونی چەندین بەربژێری هەڵبژاردنی ئاساییە، بەڵام ژمارەی ئەو بەربژێرانە لە نێوان حزبو  ڕەوتەکانی هەرێمی کوردستان پاشهاتی زۆر مەترسیداری بۆ هەرێمی کوردستان بە دواوە دەبێت.

ڕێک هەر بەو هۆیەیە کە من گەلێ جار داوام لە حزب و ڕەوتە کوردییەکان کردووە کە بە بەربژێرێکی یەکەوە لە گۆڕەپانی سەرۆک کۆماریدا ئامادە بن. بوونی بەربژێری جۆراوجۆر لەو گۆڕەپانە وەک بوونی دووبەرەکی و دوو دەستەیی لە نێوان کوردەکانە و ناساندنی بەربژێرێکی یەکە پێشگری دەکات لەو ناکۆکی و دابڕانە.

دەبێ بڵێم کە ئەگەر ئاوەها ڕێککەوتنێک لە نێوان حزب و ڕەوتە کوردییەکاندا بیچم بگرێت، من ئامادەم تا لە پشت لە مافی خۆم بکەم و لە بەربژێری بکشێمەوە. بەڵام هەر وەک وتم مەرجی وەدی هاتنی ئەو بابەتە، بوونی ڕێککەوتنێک لە نێوان کوردەکان سەبارەت بە بەربژێرێکی یەکە هەیە.

* ئێوە وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی نوێ بوونە. لەو بوارەدا چ پلانگەلێکتان گرتۆتە بەر؟

ـ پلانەکانی من بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری پشت ئەستوورە بە ئەزموونی کاریی دوور و درێژی من. من پەیوەندییەکی بەربڵاوم لە گەڵ تەواو حزبە کوردییەکان و ڕەوتە ناکوردییەکان هەیە. ڕوانگەی من لە بواری سەرۆک کۆماری ڕوانگەیەکی هەمە لایەنەیە کە تەواو عێراق و ناوچە دەگرێتەوە. بەوەشەوە ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆماری بە دەست بهێنم، بە شێوەی ڕوون و ڕاشکاوانە وردەکاریی پلانەکانی خۆم لەو بوارەدا ڕادەگەیێنم.

* پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەبێ لەو حزبە بێت و نەک لە حزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان. بە بڕوای ئێوە بوونی ڕوانگەگەلێکی لەو چەشنە نابێتە هۆی دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان ڕەوتە کوردییەکان؟

ـ لە وەڵامی ئەو پرسیارە دیسان حزب و ڕەوت و گرووپە کوردییەکان بانگهێشتی ڕێککەوتن لە سەر بەربژێرێکی یەکە و شیاو بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکەم. خۆیشم ئامادەم کە لەو پێناوە  هەموو جۆرە هاوکارییەکم لە گەڵ حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی هەبێت.

* هەر وەک ئاگادارن، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش "بەرهەم ساڵح"ی وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ناساندووە. ئێوە لەوبارەیەوە چۆن بیر دەکەنەوە و شانسی چ کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سەرتر لە دیتران دەبینن؟

ـ وایە، برایانی من لە یەکێتی نیشتمانی "بەرهەم ساڵح"یان وەک بەربژێری سەرەکیی خۆیان بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردووە. بەوەشەوە دیسان پێداگرم لە زەڕورەتی ڕێککەوتن لە سەر بەربژێرێکی یەکە لە لایەن کوردەکانەوە.

من وەک خۆم لە سەر ئەو بڕوایەم، کەسێک کە لە لایەن تەواو کوردەکانەوە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە و بە پەرلەمان دەناسێندرێت، شانسێکی زیاتری بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەیە، ئەوە یەکێک لەو هۆکارانەیە کە بۆتە هۆی پێداگریم لە بانگهێشت کردنی حزبە کوردییەکان بۆ هاوڕیزی لە بڕیارداندا.

* وەک دوا پرسیار سەبارەت بە هاوپەیمانی سازی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق، وەک دەبینین هەر دوو هاوپەیمانیی سەرەکی ناو پەرلەمان واتە ئیسلاح و بەنا خوازیاری پەیوەست بوونی کوردەکان بەوانن. بە بڕوای ئێوە هەڵوێستی حزبە کوردییەکان لەوبارەیە چیە؟

ـ لێرەدا خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەگەر حزب و گرووپە کوردییەکان بەربژێرێکی یەکە لە لایەن خۆیانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەست نیشان بکەن، بێ شک ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو بە بەشداریی کوردەکانیش ڕەوتێکی گونجاو و قبووڵ کراو و بێ کەڵکەڵە تێدەپەڕێنێت.

بەڵام ئەگەر کوردەکان بۆ سەرۆک کۆماری بەربژێرێکی یەکە دەست نیشان نەکەن و ڕەوتی دابڕان و چەند بەرەکییەک کە ئێستا لە ناو حزبەکاندا دەبیندرێ، درێژەی هەبێ، ئەوکات ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەت بە ئامادەبوونی کوردەکانیش تووشی کێشەگەلێکی زۆر و بەرچاو دێت.

News Code 22058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =