سوپای سووریا ئەدلەب کۆنترۆڵ دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بە ئەوەی کە دیمەشق، بە هەر شێوەیەک کە بووە ئەدلەب کۆنترۆڵ دەکەینەوە و هەروەها لە سەر جووڵەی ئەمریکییەکان لە بنکەی ئەلتنف بۆ ئامادە کردنی پاشماوەکانی داعش بۆ شەڕ لە گەڵ سوپای سووریا قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەلید موعەلیم لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ ئاڕ تی لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک گۆڕانکارییەکانی سووریا و دۆسیەوەی ئاوارەکان و پێوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی لێک دایەوە.

ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە پاڵپشتییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا، ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ڕووسیا دۆخی سووریا بە شێوەی بنەڕەتی گۆڕی و گۆڕانکاری لە بواری سەربازی و سیاسییەوە دروست کرد. ئامانج لە تەیار کردنی سووریا بە ئێس ٣٠٠ بە مەبەستی دروست کردنی ئاسایش و سەقامگیری ئاسمانی سووریایە.

سەبارەت پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریاش وتی: دی میستۆرا و گرووپێکی بچووک ڕەوتی پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی سووریایان لە گەڵ کیشە ڕووبەڕوو کردووەتەوە. گرووپە بچووکەکە لە واشنتۆن فەرمان دەگرن و پاڵپشتی دەکەن لە گرووپە چەکدارەکان کە لە گەڵ سوپای سووریا شەڕیان کردووە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەوە مافی سووریایە کە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرێت بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەدلەب. بەڕێوە چوونی ڕێککەوتنی ناوچەی سنووری لە ئەدلەب دەستی پێکردووە و ئێمە هەروا یەکمایەتی دەدەینە ڕێکاری ئاشتیخوازانە. تورکیا بە باشی شوناسی چەکدارەکان کە لەوێن دەناسێت.

موعەلیم وێڕای تۆمەتبار کردنی واشنتۆن بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان و هان دانیان بۆ جودایی لە سووریا وتی: نەتەوەی سووریا دژی جیاییە و کوردەکان لە مافێکەوە قسە دەکەن کە برێکیان دەتوانێت بەڕێوە بچێت. ئەمریکییەکان بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە ناو سووریا و بوونی ئەوان جودایی خوازی کوردەکان بەهێز دەکاتەوە. واشنتۆن گفتوگۆوەکانی نێوان دیمەشق و ئەنجومەنی سووریا دیمۆکراتیکی شێواند و  پاڵپشتی سەربازیی لێیان کرد. واشنتۆن پاشماوەکانی داعش وەردەگرێت و لە بنکەی ئەلتنف ئامادەیان دەکات تا لە گەڵ هێزەکانی سووریا شەڕ بکەن. بۆچی؟ بۆ ئەوەی کە ئەوان دیانەوێت قەیرانی سووریا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل درێژ بکەنەوە. ئەو کارانە لە بەر بێ هیوایی و دوژمنکارانایە.

موعەلیم سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەکانیش وتی: ڕۆژاوا بەر بە گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەگرێت و دەیانترسێنێت. ئێمە لە گەڵ ڕووسیا لە بواری گەڕانەوەی ئاوارەکان هاوئاهەنگین و پێشوازیمان کردووە لە هەزاران ئاوارە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: سووریا دەیەوێت لە گەڵ دراوسێیەکانی پێوەندی باشی هەبێت بەڵام هەر لایەنێک هەڵەیان کردووە لە بەرانبەر ئێمە، پاشەکشێ بکەن لە هەڵوێستەکانی خۆیان. هەڵوێستی کۆمکاری عەرەب گۆڕاوە و بڕێک لە بەرپرسانی عەرەب لە بارەی ئەندامێتی دووبارەی سووریاوە پرسیار دەکەن. پێوەندی ئێمە لە گەل میشل عەون و گرووپەکانی تری لوبنانی باشە بەڵام شێوەی پێوەندی لە گەڵ بەیرووت گۆڕیوە.

وەلید موعەلیم جەختی کرد: ئێمە لە گەڵ عێراق لە بواری شەڕ دژی داعش هاوکاریمان هەیە بەڵام سیاسەتی ئێمە لە سەر دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکانە.

News Code 22055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =