یه‌کێتی لێژنه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا کرد

لێژنه‌یه‌کی باڵای هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی باڤڵ تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی به‌غدای کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، لێژنه‌یه‌کی باڵای هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م لێژنه‌یه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی باڤڵ تاڵه‌بانی و به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی به‌غدایکردووه‌.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ داهاتوودا لێژنه‌یه‌کی باڵای دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.

بڕیار وایه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ پارلمانی عێراق به‌ یه‌کێک له‌ به‌ربژاره‌کانی کورد بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ ده‌نگ بدات.

News Code 22040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =