تۆمەتەکانی نتانیاهۆ سەبارەت بە هوماری ناڤۆکی ئێران فشەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پاگەندەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە بوونی هومارێکی ناڤۆکی لە نزیک تاران بە فشە و بێ بنەما وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی بی ئێس، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پاگەندەەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل پیشتر لە لایەن ئاژانسەوە لێکۆڵینەوەی بۆ کرا و هەمووی ڕەت کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: نتانیاهۆ پێشتریش تۆمەتی وەهای هەڵبەست بوو کە هەڵەبوو، ئەمەش هەر هەڵەیە.

شیاوی ئاماژەیە بنیامین نتانیاهۆ لە میانەی وتەدانیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاگەندەی کرد: ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکەم کە هومارێکی شاراوەی مادەی ناڤۆکی لە دەورووبەری تاران لە ناوچەیەک بە ناوی توورقوزئاوا هەیە کە پڕە لە ئامێر و مادەی ناڤۆکی.

زەریف لە تویتێکدا لەمبارەوە نووسی: ئیسڕائیل تەنیا وڵاتی جیهان لە ناوچەکەیە کە چەکی ناڤۆکی هەیە و ڕێگە بە کەس نادات لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت، ئەوان بەم کارانە تەنیا دەیانەوێت ئەم ڕاستیانە بشارنەوە.

شایانی باسە کە‌ ئیسڕائیل بۆ بەرهەم هێنانی ۱۰۰ بۆ ۲۰۰ بۆمبی ناڤۆکی مادەی پۆلۆتۆنیۆمی هەیە کە زۆر مەترسیدارە.

News Code 22034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =