پاسدارانی شۆڕش وەک برووسکە پەلاماری دوژمنان دەدەن

فەرماندەی گشتیی سوپا لە پەیامێکدا جەختی کرد: پاسدارانی شۆڕش هیچکات ناهێڵن خوێنی پاک و پیرۆزی شەهیدانی بەرزی ئەهواز بە فیرۆ بچێت و بە ئیزنی خودا پێداگرن لەوەی کە وەک برووسکەیەکی وێرانگەر پەلاماری دوژمنان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپا نیووز، لە دوای ڕووداوی تیرۆریستیی ٣١ی خەرمانانی ئەهواز و شەهید و برینداربوونی تاقمێک لە هاووڵاتیانی خوشەویست و لەوان محەمەد تەها ئێقدام منداڵی بێ تاوانی ٤ ساڵە لەو هەڵمەتە نامرۆیانە، سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ باوکی ئەو منداڵە، شەهیدبوونی بەستزمانانەی ئەو منداڵەی لە رۆژانی ماتەمینی سەروەر و سالاری شەهیدان ئیمام حسێن (دخ) پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

سەرلەشکەر جەعفەری لە پەیامەکەیدا ڕادەگەیێنێت: ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە لاپەڕەیەکی دزێوی دیکەیە لە دۆسیەی ڕەش و نەگریسی داگیرکەران و لایەنەگرانی درۆیینی مافی مرۆڤ کە بۆ گەیشتن بە ئامانجی چەپەڵ و جێبەجێ کردنی خەونە ویشوومەکانی خۆیان و تەنانەت ڕشتنی خوێنی پاکی منداڵانێکی وەک محەمەد تەهای وردیلەیە و منداڵانی بەستەزمانی یەمەن، سووریا، عێراق و ... نەوەستاون.

دەشڵێت: بێ شک شەهیدبوونی محەمەد تەهای خۆشەویست بە دەستی ستەمکارانی سەردەمی جاهلییەتی ئەوڕۆ بە سەرکردایەتیی سێ کۆچکێنیی نشۆمی رۆژئاوایی، عیبری و پاشکەوتووی ناوچەییدا، نیشاندەر و بیرهێنەرەوەی واقعێک لە لاپەڕەی گیان بەخت کردنەکانی عاشوورایە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕادەگەیێنێت: بە دڵنیاییەوە خوێنی پاکی ئەو منداڵە و شەهیدانی بەرزی دیکەمان لەو هێرشە دڕندانەیە، ورەی ئێمە لە پاسەوانی و پاسداری لە ئامانجەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەنانەوە و پیلانی داگیرکەران و لە ناوبردنی گرووپگەلی دژە شۆڕش بەرزتر دەکاتەوە و دوژمنان و دەست و پەیوەندەکانیان بزانن کە پاسدارانی شۆڕش هیچکات ناهێڵن خوێنی پاک و پیرۆزی ئەو شەهیدە بەرزانە بە فیرۆ بڕوات و بە ئیزنی خودا پێداگرن لەوەی کە وەک برووسکەیەکی وێرانگەر پەلاماری دوژمنان دەدەن.

News Code 22032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =