سێ گۆشەی ئیمارات، سعوودی و ئەمریکا هەوڵ بۆ نائەمن کردنی ئێران دەدەن

هاشم موسەوی جەختی کرد کە ئەمریکا بە هۆی بە ئاکام نەگیشتنی پلانەکانی لە ناوچەکە بۆ هۆی پلانەکانی ئێرانەوە، بە دوای تۆڵە سەندنەوە لە ئەو وڵاتەیە بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و سوپای سعوودی لە ماڵی جاڵجاڵۆکەش سست ترە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- موحەمەد فاتمی زادە: هێرشی تیرۆیستی چەند ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی کە لە لایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ناسراو بە " گروه الاحوازیە" بۆ سەر ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی سی و هەشتەمین ساڵوەگەڕی بەرەڤانی پیرۆز لە شاری ئەهواز، هێشتا لە شوێنە زانستی و مێدیاییەکانی جیهان باسی لە سەر دەکرێت.

بە ئەوەوە کە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە لە گەل ئیدانە کردنی جیهانی بەرەوڕوو بووەوە، بەڵام هەڵوێستی بڕێک وڵاتانی دژبەری ئێران لەوانە ئەمریکا و دوو وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستان لە گەڵ سەر سووڕمانیزۆربەی وڵاتەکان ڕووبەڕوو بووەوە.

ئەمریکا لە تیرۆریستی ناو بردنی ئەو ڕووداوە خۆی بوارد و ئیمارات و عەرەبستانیش ئەو هێرشە تیرۆریستیەیان ئیدانە نەکرد.

بە پێی هەر ئەو بابەتە، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی تایبەتی لە گەل سەید هاشم مووسەوی وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا هەبوو تا بەشێک لە لایەنەکانی ئەو ڕووداوە لێک بداتەوە.

لەم دواییانە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵک لە شاری ئەهوازمان بینی. بە ڕای ئێوە ئامانجی تیرۆریستەکان لە ئەو جەنایەتە چی بووە؟

ئێران بیری ئاسایش و هێزی سەربازی و هەواڵگری بەهێزی هەیە و خەڵکی ئەهوازیش خۆیان بەشێک لە وڵات و شۆڕشی ئیسلامی دەزانن و دژن لە گەڵ دەستێوەردانی دەرەکی و تیرۆریزم ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەمریکا و سعوودی و ئیماراتییەکان بە شێوەی بەردەوام بۆ دروست کردنی نائەمنی لە ئێران هەوڵ دەدەن. ئەو هەوڵانە لە رێگای کەسانی چەتە و دژبەری شۆڕشی ئیسلامییەوە ئەنجام دەدرێت تا بگەن بە ئەو ئامانجانەی خۆیان و ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە زاڵ بوون بە سەر ئێران لە بواری سیاسی و مێدیایی و ئابووری و فەرهەنگییەوە بێ هیوا بوون.

هەر بۆیەش دوایین بژاردەی خۆیانیان لە ناوچەکە بەکار هێناوە و بە پێکهێنانی ئۆپراسیۆن خەریکی ئەنجامی جەنایەتەکانیان. ئێران گەورەتر لەوانەیە کە ئەوان بیری لێ دەکەنەوە. چونکوو ئێران بیری ئەمنیەتی و هێزی سەربازی و هەواڵگریی هەیە و نەتەوەی ئێرانیش پێبەندی ئەو بنەمایانەن.

هۆکاری چڕ بوونەوەی هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ تێکدانی سەقامگیری ئەمنیەتی و ئابووری ئێران چییە؟

ئێران پلانە گەورەکانی واشنتۆن لە سووریا وەکوو داگیر کردنی ئەو وڵاتە و پاڵپشتی ئابووری و چەکداری لە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەی پووچەڵ کردەوە و یارەمتی وڵاتە ڕەواکانی دا و لە گەل تیرۆریزم بەربەرەکانێی کرد.

هەر بۆیە ئەمریکاش بە دوای تۆڵە سەندنەوە لە ئێران لە هەر رێگایێکەوەیە. چونکوو ئێران پیلانە دابەشکارانەکانی ئەمریکای لە ناوچە شکست دا. ئەوەی کە ئێستا لە دژی ئێران لە ئارادایە، بە هۆی پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە تەواوی نەتەوەکانی جیهانە.

دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان، پاگەندەی پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ و شەڕ دژی تیرۆریزم دەکەن بەڵام زۆربەیان لە بەرانبەر جەنایەتەکەی ئەهوازەوە بێ دەنگییان ڕاگرت. لێکدانەوە ئێوە لە هەڵوێست نەگرتنی ئەو وڵاتانە چییە؟

لە سەر ئەو باوەڕەین ئەو وڵاتانە کە هەڵوێستی دوو فاقەیان هەیە، بۆ ماوەیەک قازانج دەگەیێنن بەڵام لەلایەکی ترەوە هەوڵ دەدەن بۆ وێران کردن و خوێن ڕشتن و لە هەمان کاتدا پاگەندەی مافی مرۆڤیش دەکەن.

ئەگەر خوازیاری مافی مرۆڤ بوون، یەمەنیان وێران نەدەکرد و هاوپەیمانی تیرۆریستی سعوودییان پڕ چەک نەدەکرد. ئەمە چ مافی مرۆڤێکە کە مرۆڤەکان دەکوژێت و سووریا وێران دەکات. ئەمە چ دۆخێکە کە لە بەحرەین و عێراق و نیجریا دروستیان کردووە.

موحەمەد بێن سەلمان جێگری پاشای سعوودیە لە ساڵی ڕابردوودا  هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی لە ئێران کردبوو. بە ڕای ئێوە بە ئەو ڕووداوەوە کە لە ئەهواز ڕووی دا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا چ وەڵامێک بە پاڵپشتانی تیرۆریزم دەدەنەوە؟

سعوودییەکان زۆر بێ هێزتر لەوەن کە  بیانەوێت لە گەڵ ئێران و توانای هێزە چەکدارەکانی بەربەرەکانێ بکەن و ئەبێ لە ئاستی خۆیاندا قسە بکەن .ئەوان ناتوانن ڕوووبەڕووی لاوانی یەمەنی ببنەوە کە چەکی سادەیان لە بەردەست دایە و ئێستا پێکدادان لە جیزان واتا دەرەوەی سنوورەکانی یەمەن لە ئارادایە.

هەمووان دەزانن کە ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێران داوای لە کەسانی تر کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی عەرەبی بە دەوری کۆشکی سپیدا دەخولێنەوە تا لە گەڵ ئەو دیداریان هەبێت و نێزیکی ببنەوە و هەروەها سعوودییەکان لە پارەی خەڵکی خۆیان داویانەتە ترامپ تا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە و گەمارۆکانی دژی ئێران چڕتر بکاتەوە.

سعوودییەکان پارەیان داوەتە ئەمریکییەکان بۆ شەڕ دژی ئێران بەڵام ئەمریکییەکان ناتوانن لە گەڵ ئێران شەڕ بکەن. هەر بۆیە ترامپیش گاڵتە بە بەرپرسانی سعوودی دەکات. چونکوو دەزانێت کە سوپای سعوودی لە ماڵی جاڵجاڵۆکەش سست ترە و ناتوانێت بەرانبەر سوپای ئێران بوەستێتەوە.

News Code 22031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =