دانوستانەکان شکست بێنێت لە گەڵ بەرهەم ساڵح دەچینە بەغدا

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر لە گفتوگۆکاندا ڕێککەوتنێک سەبارەت بە یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری مسۆگەر نەبێت، ئەو حزبە لە گەڵ بەرهەم ساڵح دەچێتە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، پۆڵا تاڵەبانی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو حزبە لە ئەگەری شکست هێنانی تەواو دانوستانگەلی نێوان ڕەوتە کوردییەکان بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری یەکە، لە گەڵ بەرهەم ساڵح دەچێتە بەغدا.

ڕاشیگەیاند: واباشە پرس بەربژێریی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ناو پەرلەمان و لە لایەن پەرلەمانتارانەوە یەکلا بێتەوە و نەک لە رێگەی هاوپەیمانی کوردستان کە بەو جۆرەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکات.

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش دا: هێشتا دەرفەتمان لە بەرە بو گفتوگۆ و دانوستانەکان لە ماوەی رۆژانی داهاتوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و رێکارێک کە لایەنەکان ڕازی بکات بۆ ئامادە بوون لە بەغدا بە یەک بەربژێرەوە، درێژەی دەبێت. بەڵام ئەگەر تەواو رێکار و گفتوگۆکان بێ دەسکەوت بن، ئێمە لە گەڵ بەربژێری خۆمان واتە بەرهەم ساڵح دەچینە بەغدا بۆ ئەوەی کێشەی خۆمان لە ناو پەرلەمانی عێراق چارەسەر بکەین.

News Code 22026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =