قسه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران و ناوچه‌که‌ دووپاتە بوون

شیرین هانته‌ر وتی: ترامپ قسه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نه‌کرد، ئه‌و ته‌نیا قسه‌ کۆنه‌کانی دووپات کرده‌وه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: له‌ میانه‌ی کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا لێدوانێکی دا که‌ زۆبه‌ی له‌ دژی ئێران بوو، ئه‌م قسانه‌ کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌داوه‌ بوو. ته‌نانه‌ت کاتێک وتی من وه‌ک سه‌رۆک کۆماری زیاتر له‌ هه‌رچی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستکه‌وتم بۆ ئه‌مریکا بووه‌ هه‌موو میوانه‌کان دایانه‌ ژێر قاقای پێکه‌نین.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شیرین هانته‌ر، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاوانی ئه‌مریکا گفتوگۆمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* قسه‌کانی ترامپ زۆر له‌ دژی ئێران بوو، بۆچوونی ئێوه‌ چییه‌ له‌مباره‌وه‌؟

قسه‌کانی ترامپ هیچ شتێکی نوێی تێدا نه‌بوو. ئه‌و نیشانی دا که‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور ڕێکبکه‌وێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین قسه‌ی بۆ کردن پێ نه‌بوو، له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه‌ هه‌مان قسه‌ کۆنه‌کانی دووپات کرده‌وه‌.

* ترامپ وتی دژی جیهانی بوونه‌، باشه‌ بۆ ئه‌مریکا دژی ئه‌م دیارده‌یه‌، بۆ ترامپ لای وایه‌ جیهانی بوون تێچووی ته‌نیا بۆ ئه‌مریکا هه‌یه‌؟

جیهانی بوون به‌ مانای ئه‌مریکایی بوون نییه‌. جیهانی بوون باسی گه‌ڕیانی ئازادی سه‌رمایه‌، بازه‌رگانی بێ کاریگه‌ری نیشتمانی و له‌ ئاستی جیهانی ده‌کات. زۆرکه‌س له‌ ئه‌مریکا و ئه‌ورووپاش له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ جیهانی بوون کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر به‌شگه‌لێکی وڵاته‌کانیان بووه‌.

له‌ ئه‌مریکا جیهانی بوون بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ پیشه‌ له‌م وڵاته‌ بۆ وڵاتانی جیهان سێهه‌م بگوازرێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی بێکاری، ترامپ ده‌یه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ بگۆڕێت و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌ گومروکی خستووه‌ته‌ مل که‌ل و په‌لی چینی.

ترامپ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ی که‌ سیاسه‌تی لاوازی کۆچ کردن بووه‌ته‌ هۆی گۆڕینی فه‌رهه‌نگی ئه‌مریکا. گرووپه‌ ڕاستڕه‌وه‌کانی ئه‌ورووپاش هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه‌. ئه‌وان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ کۆمه‌ڵگاکانیان له‌ مه‌ترسی فه‌رهه‌نگی دایه‌. جیهانی بوون کاریگه‌ری له‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ئابووری هه‌یه‌ و دژی بۆچوونی ناسیۆناڵیستییه‌.

* ترامپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ بودجه‌ی پارێزه‌رانی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نادات. ئایا ئه‌مه‌ کاریگه‌ری به‌ سه‌ر ئاشتی له‌ جیهاندا ده‌بێت؟

ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیکه‌ی به‌شدار بوو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌م و کۆڕییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌وه‌ پڕ بکه‌نه‌وه‌، سیاسه‌تی ترامپ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ جیهاندا نابێت.

* ترامپ هه‌روه‌ها دژی ئۆپێک لێدوانی دا و وتی نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه‌، ئایا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و ئیمارات و هتد؟

بڕیاری عه‌ره‌بستان بۆ که‌م نه‌کردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، گومانی تێدا نییه‌ که‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر بۆچوونی ترامپ له‌ سه‌ر ڕیاز وه‌ک هاوپه‌یمان ده‌بێت. ئه‌مه‌ هه‌روه‌ها توانی لاوازی سعوودییه‌کان بۆ پێشچوونی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ نیشان ده‌دات. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ مل نه‌دانی عه‌ره‌بستان به‌ ئه‌مریکا نابێته‌ هۆی شه‌ڕی جدی له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات.

News Code 22024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =