داعش ٣ کەسی سڤیلی لە دەیرەزوور کوشت

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە نوێترین جەنایەتی خۆیاندا دژی خەڵکی سڤیلی سووری ٣ کەسیان لە دەڤەری دەیرەزوور کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، چەکدارانی داعش لە سووریا هەروا خەریکی درێژەدان بە جەنایەتەکانی خۆیانن لە ئەو وڵاتە دژی خەڵکی سڤیل.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش سێ کەسی سڤیلی سووریان لە سێدارە دا.

بە پێی مێدیاکانی سووریا، ئەو جەنایەتە لە یەکێک لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە دەڤەری باشووری دەیرەزوور ڕووی داوە.

مێدیاکانی ڕایانگەیاند کە هەوڵی ئەو کەسانە بۆ هەڵاتن لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی داعش، بیانووی تەکفیرییەکان بۆ کوشتنیان بووە.

News Code 22018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =