١٠٣٦ دۆنم لە زەوینەکانی کوردستان دەبنە دارستان

بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: هەزار و ٣٦ دۆنم دروست کردنی دارستان، گەشەی دارستان و دەوڵەمەند کردنی دارستانەکان لە شوێنی بوودجەی سندۆقی گەشەی نەتەوەیی لە ئەو پارێزگایە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی سەرچاوە سروسشتییەکانی پارێزگای کوردستان، سەعدی نەقشبەندی لە پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی پارێزگایی هاوئاهەنگی بەڕێوەبردنی کاری ئاوخیزداری و ئاوخوانداری ئاشکرای کرد: بۆ بەڕێوە بردنی ئەو کارە سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن ڕیاڵ لە شارستانەکانی مەریوان، کامیاران، بانە و سنە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی بیۆلۆژیکی ئاوخیزداری خەرج دەبێت.

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتیەکانی کوردستان درێژەی دا: بە دوای ئەوەوەین کە لە ئەو ناوچانە کە بەستێن هەیە گەڵاڵەکانی دروست کردنی دارستان، جۆرەکانی دارساتنی ئابووری و چەند مەبەستە لەوانە، بادام، سماق، فندۆق، هەمرۆی وەحشی، سنجوو، گویژ بە بەشداری خەڵکی ناوچەکە بچێندرێت.

نەقشبەندی وتشی: لە ئەو گەڵاڵە ئیدارەی گشتی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوخیزداری پارێزگا لە ناو سنوورە گشتییەکانی ئاوخێز کە خاوەن گەڵاڵەی پەسەند کراون بە هاوکاری سوودبەران و خەڵکی ناوچەکە، دێهارییەکان، شوورای ئیسلامی گوندەکان و چاوەدێری بەردەوامی کاراناسانی ئیدارەی گشتی سەرچاوە سروشتییەکان و ئدارەکانی سەرچاوە سروشتییەکانی شارەکانی دەوروبەری پارێزگا، زەوین و ئامێر دەخرێتە بەر دەست سوودبەرانی ناوچەییەوە.

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوخێزداری کوردستان وتی: لە ڕووبەری دوو ملیۆن و ٩٣٧ هەزار دۆنمی پارێزگای کوردستان، زیاتر لە ٣٧٤ هەزار دۆنمی لە دارستان پێک هاتووە و دارستانەکانی ئەو پارێزگایە کە لە ڕیزی دارساتنەکانی زاگرۆسی باکووری دێتە ئەژمار، لە ماوەی ٥٠ هەزار ساڵی ڕابردوو پێک هاتووە و لە باری پاراستنی ئاو و خاک، بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناسەرەکی، پاشکەوتی ژێنێتیکلی، بەرهەمی دەرمانی، توانای توریستی و نرخی ژیان، خاوەن گرنگایەتی زۆرە.

نەقشبەندی ئاشكرای کرد: دارساتنەکانی ئەو پارێزگا کە بەشێک لە دارستانەکانی ڕۆژاوای ئێران پێک دێنن زیاتر لە دەوروبەری شارەکانی بانە و مەریوان هەڵکەوتوون و پاش دارساتەنکانی باکووری ئێران لە پلەی دووهەمی گرنگایەتییەوەن.

News Code 22017

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =