داخوازی ئەمریکا بۆ ئاژاوەگێڕی لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی کۆنفڕانسێکی مێدیایی داوای ناونەوەی ئاژاوەگێڕی لە ئێرانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تویتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێدر نائۆرت لە میانەی کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: ئێمە لە هاوپەیمانەکانی خۆمان هەموو میلەتەکان داوا دەکەین تاکوو لە خواستی خەڵکی ئێران بۆ مافی مرۆڤ و ئازادییە سەرەکییەکان پشتگیری بکەن.

ئەمە یەکەم جار نییە کە بەرپرسانی ئەمریکا وەها بۆچوونێکی خۆیان لەمبارەوە ئاشکرا دەکەن.

بە پێی بەڵگەیەکی نەهێنی کە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا داڕێژراوە، واشنتۆن لە دوای ئەوەیە تاکوو بە بەرز کردنەوەی گوشری ئابووری بۆ سەر خەڵکی ئێران و پەرەدان بە نائارامییەکان، خەڵکی ئێران ڕووبەڕووی بەرپرسانی ئێران بکات وبەم شێوازە هەنگاو بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران هەڵبگرێت.

News Code 22011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =