کاردانه‌وه‌ی عێراق به‌ داخستنی کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ به‌سره‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ داخستنی کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ شاری به‌سره‌ لێدوانی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌داخین له‌وه‌ی وزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بڕیاری داخستنی کونسولگه‌ری ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌سره‌ی داوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکایی له‌ سه‌فه‌ر کردن بۆ عێراق هۆشیار بن.

ئه‌و زیادی کرد: به‌غدا پێبه‌نده‌ به‌ به‌رگری کردن له‌ لێژنه‌ سیاسییه‌کانی وڵاتانی بیانی له‌ خاکی خۆی و ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ده‌دات که‌ ڕووبه‌ڕوو هه‌رجۆره‌ مه‌ترسییه‌ک ببێته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ لێژنه‌ سیاسییه‌کانی وڵاتانی بیانیش داوا ده‌که‌ین تاکوو گوێ به‌و ده‌نگۆیانه‌ نه‌ده‌ن که‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری وڵاتی عێراق هه‌یه‌.

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی به‌ پاگه‌نده‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ لایه‌ن ئێران ڕایگه‌یاند که‌ کونسولگه‌ری خۆی له‌ شاری به‌سره‌ داده‌خات دیپلۆمات و فه‌رمانبه‌ره‌کانی بۆ شاری دیکه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

News Code 22008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =