هۆشداریی فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسداران به‌ عه‌ره‌بستان و ئیمارات

جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: تۆڵه‌ی دڵۆپ به‌ دڵۆپی خوێنی شه‌هیدانی شاری ئه‌هواز ده‌که‌ینه‌وه‌، دڵنیا بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار حسه‌ین سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران له‌ میانه‌ی لێدوانێکدا له‌ نوێژی هه‌ینی تاران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز وتی: دوای ئه‌م ڕووداوه‌ ویستیان شه‌ڕی ناخۆیی خوێناوی له‌ ئه‌هواز هه‌ڵبگیرسێنن به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌هواز بێ هیچ ترسێک له‌ تیرۆریسته‌کان به‌شداری به‌ خاک سپاردنی ته‌رمی شه‌هیدانی ڕووداوه‌که‌یان کرد. 

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م به‌شدارییه‌ خه‌ونی ئه‌مریکا که‌ لای وابوو خه‌ڵک پشتی حکومه‌تیان چۆڵ کردووه‌، شێواند. ژن و پیر و لاو له‌ ئه‌هواز به‌شداری مه‌راسمه‌که‌یان کرد. ئه‌و ڕووداوه‌ پشتی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌یه‌. داڕێژه‌رانی ئه‌م ستراتێژییه‌ له‌ سێگۆچکه‌ی ئه‌مریکا، ئیمارات، عه‌ربه‌ستان و زایۆنییه‌کان دان. دڵنیا بن که‌ تۆڵه‌ی دڵۆپ به‌ دڵۆپی خوێنی شه‌هیدانی ئه‌هواز له‌مانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ چ له‌ ناوخۆ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆیان حه‌شار دابێت. ئیمارات و سعوودییه‌ به‌ باشی ئاگادار بن که‌ ئه‌وان بچووک تر له‌وه‌ن بتوانن ئێران نائه‌من بکه‌ن.

سه‌لامی ڕوو له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی وتی: ئێوه‌ هیچ هێزێکی سه‌ربازیتان نییه‌ و ته‌نیا کاتێک له‌ ته‌نیشت ئه‌مریکان هه‌ست به‌ هێزی ده‌که‌ن، ئێوه‌ هه‌رگیز به‌رگه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران ناگرن. ئه‌گه‌ر له‌ هێڵی سوورمان تێپه‌ڕن گومانی تێدا نییه‌ که‌ هیچ هێڵێکی سوورتان پێوه‌ ناهێڵین. به‌ ئه‌مریکاش هۆشدار ده‌ده‌ین که‌ پشتیوانی کردن له‌ تیرۆریسته‌کان ئه‌نجامێکی باشی نابێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: دوژمن له‌ ناوچه‌که‌ شکستی خواردووه‌ و پاشه‌کشه‌ی کردووه‌ و ئێسته‌ هێڵێکی به‌هێزی خۆڕاگری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تاکوو ده‌ریای سوور باڵی به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌دا کیشاوه‌ و حزبۆڵاش له‌ لوبنان به‌ باشی دوژمنانی زایۆنی تێکشکاندووه‌. ئه‌مڕۆ له‌ سووریا زایۆنییه‌کان ڕووبه‌ڕووی زمانی ده‌نگی زۆر وه‌ل لوبنانی، سووریی، هێندی، ئه‌فغانی، پاکستانی، ئێرانی و عێراقی بوونه‌ته‌وه‌ و هیچیان پێ ناکرێت.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی: به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکا ئێمه‌ له‌ هیچ وڵاتێک بنکه‌ی سه‌ربازیمان نییه‌ ئێمه‌ له‌ ڕووی بڕوا و یارمه‌تی دانی که‌سانی سته‌ملێکراو له‌ دڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ین، ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای سه‌رف کردنی ۷ تریلیۆن دۆلار له‌ ناوچه‌که‌ دۆڕاندوویه‌تی و خۆشیان به‌ ئاشكرا ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن. ئه‌مریکا ڕوو له‌ لاواز بوونه‌ و چی دیکه‌ توانی هه‌ڵگرسانی هیچ شه‌ڕێکی دیکه‌یان نییه‌.

ئه‌و ڕوو له‌ خه‌ڵکی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: خه‌ڵکی هیچ نیگه‌ران مه‌بن و ئه‌مریکا هیچی پێناکرێت هه‌موو هه‌نبانه‌کان پڕن له‌ که‌ل و په‌لی خواردن و وڵاته‌که‌مان پڕه‌ له‌ کانگاو و سه‌روه‌ت هه‌موو ئه‌م شتانه‌ پاگه‌نده‌ و شه‌ڕی ده‌روونی دوژمنان و ئه‌مریکایه‌. خه‌ڵکینه‌ ڕاوه‌ستن و فریوی ئۆپراسیۆنی ده‌روونی دوژمن مه‌خۆن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بترسێت به‌شێکه‌ له‌ دوژمنه‌کانی ئێمه‌ و خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ موجاهدینه‌.

News Code 22005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =