ڕێککه‌وتنی حه‌وت بانکی ناوه‌ندی له‌سه‌ر کاناڵێکی دارایی تایبه‌ت به‌ ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئێسته‌ حه‌وت بانکی ناوه‌ندی ڕێککه‌وتوون که‌ ڕێکارێکی تایبه‌تی دارایی بۆ ئێران له‌ داهاتوودا ساز بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ کاری تایبه‌ت له‌ گرووپی ۴+۱ بۆ ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی و دارایی له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند: له‌م ماوه‌دا ئه‌ورووپاییه‌کان کاری زۆریان کردووه‌ و لانی که‌م ۷ بانکی ناوه‌ندی ڕێککه‌وتوون که‌ کاناڵێکی تایبه‌تی بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران له‌ چوارچێوه‌ی کۆمپانیایه‌ک دابمه‌زرێنن.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ ئێران ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ زوویی جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ڕێکخراوێکی جیهانی بێت ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ماوه‌یه‌کی زیاتر بکێشێت. وه‌ک به‌ڕێز موگرینی وتی ئه‌م ڕێکاره‌ ماڵییه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌ورووپا نییه‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران بازه‌رگانی ده‌که‌ن ده‌توانن له‌م کاناڵه‌ بازه‌رگانییه‌ سوود ببه‌ن. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ گوشاری ئه‌مریکا کاریگه‌ری نه‌مێنێت.

وتیشی: کار له‌م کاناڵه‌ ماڵییه‌ ته‌نیا به‌ یۆرۆ ئه‌نجام ده‌بێت و دۆلاری ئه‌مریکا ئاڵ و گۆڕ ناکرێت. لام وایه‌ ئه‌مه‌ ڕێکارێکی باش بۆ له‌ناو بردنی گه‌ماڕۆ نایاساییه‌کانی ئه‌مریکایه‌. 

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پاگه‌نده‌کانی بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل زیادی کرد: ئه‌و که‌سێکی درۆزنه‌ و هه‌موو جیهانیش ئێسته‌ ئه‌مه‌ ده‌زانێت، جارێکیان گه‌مه‌یه‌کی به‌ ناوی نۆت بووک ساز کرد و ئاژانسی ناڤۆکیش پاره‌ی زۆری سه‌رف کرد و هاتن بۆ ئێران دیان هیچێک بوونی نییه‌، نتانیاهۆ ده‌بێت وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌ که‌ چۆنه‌ ئیسڕائیل وه‌ک ته‌نیا وڵاتی ناوچه‌که‌ چه‌کی ناڤۆکی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ به‌ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیش نادات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: ئه‌م پاگه‌ندانه‌ ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانه‌ و گومانی تێدا نییه‌ ئه‌م ڕژیمه‌ ناتوانێت به‌م گه‌مانه‌ ئه‌مه‌ بشارێته‌وه‌. دیمان ئه‌وان به‌م سیاسه‌تانه‌ تاکوو چ ئاستێک ئه‌مریکایان گۆشه‌گیر کردووه‌ و خۆشیان چه‌ند گۆشه‌گیرن له‌ ئاستی جیهان که‌ ئه‌م کارانه‌ ده‌که‌ن.

News Code 22002

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =