عادڵ عەبدولەمه‌هدی زۆرترین شانسی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە

نوێنەرێکی هاوپەیمانی سائێرۆنی عێراق ڕایگەیاند کە عادڵ عەبدولەمه‌هدی زۆرترین شانسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، عەلا ڕەبیعی نوێنەری هاوپەیمانی سائێرۆنی عێراق ڕایگەیاند کە عادڵ عەبدولەمه‌هدی زۆرترین شانسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە

وتیشی: عەبدولمەهدی پەسندکراوی تەواو گرووپگەلی سیاسیی عێراقە.

شایانی باسە کە لەم دواییەدا رۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنان لەو باریە نووسی: شانسی عادڵ عەبدولمەهدی زیاتر لە دیترانە. لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەموو پێداگرن لە سەر هەڵبژاردرانی بۆ ئەو پۆستە. رێبەرانی ڕەوتی حیکمە (سەید عەمار حەکیم) و هاوپەیمانی فەتح (هادی عامری) هاوڕان لە سەر بەربژێربوونی عادڵ عەبدولەمهدی ئابووریزان و سیاسەتوانی عێراقیی نزیک بە ئێران بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

هەروەها رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی عەرەبستان لەوبارەیە نووسی: عادڵ عەبدولمەهدی سیاسەتوانی لێهاتووی عێراق کە پێشتر پۆستەکانی جێگرایەتی سەرۆک کۆماری و وەزارەتی کاروباری ئابووری و نەوتی لە کارنامەی خۆیدا هەیە، شانسی یەکەمە بۆ دانیشتن لە جێگەی حەیدەر عەبادی. هاوپەیمانی سائێرۆن بە رێبەرایەتیی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی فەتح بە سەرکردایەتی هادی عامری پێداگرن لە هەڵبژاردرانی ئەو.

شرۆڤەکاران لە سەر ئەو بڕوایەن کە لە سای پاڵپشتی و ڕێککەوتنەکان، دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەتوانێ هەمبەر بە چارەسەریی برینە ناسۆر و کۆنەکانی ئەو وڵاتە هەنگاوی باش هەڵگرێت و دوورنوێنێکی هیوابەخش و دلخۆشکەرەوە بۆ داهاتووی عێراقییەکان بە دواوە بێت.

ئەو ڕێککەوتنانە لە هەلومەرجێکدایە کە ئەمریکییەکان لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو بە مەبەستی دەورگێڕان و دەستێوەردان لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق، "برێت مەک گۆرک" نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی دژی داعشی این ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە و ناوبراو لەو سەفەرەدا لە گەڵ ڕەوت و حزبە جۆراوجۆرەکانی عێراق دانوستانی کردووە و گوشارێکی زۆری بە سەریاندا سەپاندووە بۆ ئەوەی کەسایەتییە دەست نیشانەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بکرێتە سەرۆک وەزیران.

بەڵام ڕێککەوتنی هاوپەیمانیگەلی عێراقی لە هەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی نیشانی دا کە ئەمریکا ناتوانێ ڕۆڵێکی کارامەی لە گۆڕانکارییەکانی عێراقدا هەبێت، ئەگەرچی نابێ لە پیلان و سناریۆکانی واشنتۆن لە پشت پەردەدا خافڵ بن.

News Code 21994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =