بەرهەم ساڵح لە بەربژێریی پۆستی سەرۆک کۆماری نەکشاوەتەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرهەم ساڵح لە بەربژێرانی ناسراوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەنگۆکانی هاوپەیوەند بە کشانەوەی ناوبراوی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە بەرهەم ساڵح لە بەربژێرانی ناسراوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەنگۆکانی هاوپەیوەند بە کشانەوەی ناوبراوی ڕەت کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هەواڵگەلێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە کشانەوەی بەرهەم ساڵح لە بەربژێریی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوبۆتەوە کە بێ بنەما و درۆیینن.

سەرچاوەکە کە نەیەویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕاشیگەیاند: بەرهەم ساڵح بژێرەی عێراقییەکانە و هەموو لایەنەکان جەختیان لە سەریەتی. هەواڵگەلی هاوپەیوەند بە کشانەوەی نادروست و گاڵتەجارانەیە.

شایانی باسە کە رۆژی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق ناوی ٧ بەربژێری کۆتایی شیاو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو ٧ کەسە بریتین لە:

۱- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود تایمز

۲- عەبدوللەتیف جەماڵ ڕەشید

۳- عومەر ئەحمەد کەریم بەرزنجی

۴- سروه عەبدولواحید قادر ئیبراهیم

۵- عەبدولکەریم عەلی عەبتان جبووری

۶- بەرهەم ئەحمەد ساڵح قاسم

۷- فوئاد محەمەد حسێن بەکی

"محەمەد حەلبووسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنج شەممە لە میانەی سێهەمین دانیشتنی ئەو پەرلەمانە، سەرجەم بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی ٣١ کەس ڕاگەیاند کە لەوان ٧ بەربژێر توانیویەتی مەرجی پێویست بۆ بەربژێربوون مسۆگەر بکەن.

هەندێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشتر بڵاویان کردبووەوە کە بەرهەم ساڵح بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەربژێربوونی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کشاوەتەوە.

News Code 21993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =